Accessibility links

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت هێرش کراوەتە سەر بارەگایەکی

وەزارەتی پێشمەرگە
وەزارەتی پێشمەرگە

شەوی یەکشەممە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، "بارەگای فیرقەی 11ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان"ی لە دەوروبەری ناحەی دێگەڵە کردووەتە ئامانج.

وەزارەتەکە دەڵێت "ئەم پەلامارە تێکدەرانە هەوڵێکە بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخەکەو نانەوەی پشێوی زیاتر."

لە کاتێکدا وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە نەکردووە کە هێرشەکە لەلاین کێوە کراوە بەڵام داوا لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات "سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژی و کردە دوور لە یاساییانە دابنێت."

داواش دەکات "بەرپرسیارانی ئەم کردەوەیە رووبەروی لێپێچینەوەی یاسایی بکات، بەردەوامیدان بەم کردەوە تیرۆرستیانە بێ وەڵام نابێت ."

هاوکاتی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی دژ بە ڕژێمی ئێران پێشتر هەر ئەمڕۆ یەکشەممە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند " ڕژێمی ئێران بەردەوام خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج و هێرشی کردووتە سەر دەیان شوێن."

یەکێک لەو شوێنانەی کە سێنتکۆم ئاماژەی پێکردووە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە.

XS
SM
MD
LG