Accessibility links

سەرۆک ترامپ: 9 کەشتی جەنگی ئێرانیمان لە ناوبردووە

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد لە پۆستێکیدا لە تروث سۆشیال ڕایگەیاند ئێستا ئاگادار کراوەتەوە " 9 کەشتی جەنگی ئێرانی تێکشکێندراون و نوقمی ئاو کران."

دەشڵێت هەندێک لەو کەشتییانە " گەورە و گرنگ بوون، بەدوای ئەوانی تریشدا دەڕۆین و بەمزوانە ئەوانیش نوقمی ئاو دەکەین."

سەرۆک ترامپ ڕایشیگەیاندووە لە هێرشێکی تریشدا " بەشێکی گەورەی بارەگای سەرکردایەتی هێزی دەریایی (ئێران)مان وێران کردووە."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆک ترامپ وەکو تەنزێک دەڵێت بێجگە لەم هەموو شکستە "زۆر باشن".

This item is part of
XS
SM
MD
LG