Accessibility links

سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا: کەس ماتەمینی بۆ سەرکردەی ستەمکاری ئێران ناگێڕێت

ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا، بە ئاماژەدان بە کوژرانی عەلی خامنەیی لە شەپۆلێکی هێرشی مووشەکی ئەمەریکا و ئیسرائیلدا وتی، کەس ماتەمینی بۆ سەرکردەیەکی ستەمکار ناگرێت و وتیشی خامنەیی کە لە ساڵی 1989ەوە سەرکردایەتی ئێرانی دەکرد بە تۆمەتی بەربڵاو بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند بژاردەکان بۆ یارمەتیدانی ئەو هاووڵاتیانەی لە ئێران گیریان خواردووە سنووردارە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بە هۆی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل کە بووە هۆی کوژرانی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی، ڕووبەڕووی گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆر بووەتەوە.

سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند، حکومەتەکەی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتیانی گیرخواردوو، بەڵام هۆشداریدا لەوەی توانای کردەیی وڵاتەکە بۆ پێشکەشکردنی هاوکارییەکان سنووردارە، ئەمەش بەهۆی کەمی کارمەندانی دیپلۆماسی لە ناوچەکەدا.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکان سەبارەت بە ململانێی بەرفراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەی سەندووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG