خەڵکانی ئێرانی لە ئەمەریکا بە بۆنەی کوژرانی عەلی خامنەیی ئاهەنگ دەگێڕن

لە پاش هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە کوژرانی ڕێبەرەکەی، عەلی خامنەیی، لێکەوتەوە، خەڵکانی ئێران لە ئەمەریکا بە چەندین شێوازی جیاواز ئاهەنگیان گێڕا.

لە شاری لوس ئەنجلوس کە زۆرترین ئێرانی لێیە، بە سەدەها هاووڵاتی لە بەردەم باڵەخانەیەکی فیدڕاڵی لە دەوروبەری گەرەکی وێست وود لە لەخۆشیدا ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی خۆشی و شادیی.

ئاهەنگێڕان هاواریان دەکرد "بڕوخێ کۆماری ئیسلامی ئێران" و "دیموکراسی بۆ ئێران."

هەروەها ئاهەنگێڕەران سوپاسی سەرۆک دۆنالد ترامپ و سەرەک وەزیرانی ئیسرائیل کرد. هەندێکیان کراسیان لەبەر کردبوو کە لێی نوسرابوو "میگا" کە بە مانای ئەوە دێت جارێکی تر ئێران مەزن بکرێتەوە.

جێی ئاماژەیە بوترێت نزیکەی نیو ملیۆنی هاووڵاتی ئێرانی لە ناوچەی لوس ئەنجەلوس دەژین بەتایبەتی لەبەشی ڕۆژئاوای شارەکە کە بە” ئێرانی بچووک" ناسراوە.

XS
SM
MD
LG