Accessibility links

ئیسرائیل دەڵێت هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر نزیکەی 500 ئامانج لە ئێران

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەوە لە زنجیرەیەک هێرشدا بەڕیگەی نزیکەی 200 فڕۆکەی شەڕکەری ئەو وڵاتە، هێرشیان کردووەتە سەر نزیکەی 500 ئامانج لە نێوخۆی ئێران.

بەیاننامەی سەربازی ئیسرائیل ئەو ئۆپەراسیۆنەی بە "گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی هێرشبەری لە مێژووی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل" ناوبرد.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە سەعاتەکانی سەرلەبەیانییەوە هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر "سیستەمی بەرگری مووشەکی و ئاسمانی" لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئێران دەستپێکردووە.

یەکێک لەو ئامانجانەی کە هێرش کراوەتە سەری، سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتووی جۆری SA-65 بووە کە لە ناوچەی کرماشان جێگیرکرابوو.

سوپای ئیسرائیل بە شێوەیەکی سیستماتیک تۆڕی بەرگری ئاسمانی ڕژێمی تیرۆریستی ئێرانی کردووەتە ئامانج.

هێرشەکان یارمەتیدەرن بۆ قووڵکردنەوەی ئازادیی هێزی ئاسمانی لە ئاسمانەکانی ئێراندا، بە ئامانجی لێدانی ڕژێم و بێلایەنکردنی هەڕەشەکان بۆ سەر بەرەی ناوخۆی ئیسرائیل.

لە بەرامبەردا کۆماری ئیسلامی دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستەی ئیسرائیل و بەشێک لە دەوڵەتانی کەنداو کردووە.

XS
SM
MD
LG