Accessibility links

هەواڵەکان باس لە کوژرانی فەرماندەی سوپای پاسداران و وەزیری بەرگری دەکەن

ئاژانسە هەواڵییەکان، لەوانە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی ڕایگەیاند پێدەچێت فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران و وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی لە هێرشەکانی ئەمڕۆی ئەمەریکا و ئیسرائیل کوژرابن.

ئاژانسە هەواڵییەکە نووسیوێتی "دوو سەرچاوەی ئاگادار لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل ڕایانگەیاند پێدەچێت ئەمیر ناسرزادە وەزیری بەرگری و محەمەد پاکپوور فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی له هێرشەکانی ئیسرائیل کوژرابن".

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز ئەمڕۆ کوژرانی لانیکەم "یەک یان دوو فەرماندە"ی پشتڕاستکردەوە، بەڵام ناوی نەهێنان.

This item is part of
XS
SM
MD
LG