Accessibility links

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبونەوەی بەپەلە ئەنجام دەدات

دوای هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و هێرشە تۆڵەسەندنەوەکانی تاران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات.

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کۆبوونەوەکە کە بڕیارە کاتژمێر چواری ئێوارە بەکاتی نیویۆرک دەستپێبکات و باس لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

فەرەنسا و بەحرەین داوای کۆبوونەوەکەیان کردووە.

نوسینگەی ماکرۆن ڕایگەیاندووە بەجیا لەگەڵ سەرکردەکانی سعودیە، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، قەتەر، ئوردن و سەرۆکی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG