حکومەتی ئوسترالیا پشتگیری خۆی ڕاگەیاند بۆ کردەکانی ئەمەریکا بۆ وەستاندنی چالاکی ئەتۆمی ئێران و دەڵێت ڕژێمی کۆماری ئیسلامی بۆ دەیان ساڵە هێزی ناسەقامگیری بووە لە جیهاندا.
سەرەکوەزیرانی ئوسترالیا ئەنتۆنی ئەلبانیز لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، "پاڵپشتی لە ئەمەریکا دەکەین کە کار بکات بۆ ڕێگری بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە و ڕێگری لە بەردەوامبوونی ئێران لە هەڕەشەکردن لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی."
گوتیشی، " دەمێکە دان بەوەدا دەنراوە کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی جیهانی. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر ئەوە ڕوون بووە کە هەرگیز ناتوانرێت ڕێگە بە ڕێژیمی ئێران بدرێت کە چەکی ئەتۆمی پەرەپێبدات."
سەرەکوەزیرانی ئوسترالیا دەڵێت سەرەڕای هۆشدارییە بەردەوامەکان، کەچی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بووە لە هەنگاوەکانی بۆ پەرەپێدانی ئەتۆمی.
دەشڵێت، "ئوسترالیا لەگەڵ خەڵکی ئێران دەوەستێتەوە لە خەباتیان دژ بە ستەم.