سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند حکومەتی کوبا لە کێشەیەکی گەورەدایە و شیانی هەیە ئەمەریکا "بەشێوەیەکی دۆستانە" دەست بەسەر ئەو وڵاتەدا بگرێت.
سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ هەینی لە حەوشەی کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، "حکومەتی کوبا لە وتوێژدایە لەگەڵمان. وەک دەزانن لە کێشەیەکی گەورەدایە، پارە و هیچ شتێکییان نییە لە ئێستادا."
ترامپ دوو جار لەسەر یەک ڕایگەیاند، "لەوانەیە بە شێوەیەکی دۆستانە دەست بەسەر کوبا بگرین."
گوتیشی، "زۆر دەمێکە لەگەڵ پرسی کوبا مامەڵە دەکەین. هەر لەو کاتەوەی کوڕێکی بچووک بووم، لەبارەی کوباوە دەبیستم. بەڵام لە کێشەی گەورەدان."
دۆناڵد ترامپ هەروەها ئاماژەی دا، "پێم وایە دەبێتە شتێکی زۆر ئەرێنی بۆ ئەو خەڵکانەی لە کوبا کە دەرکراون و لێرە دەژین. وەک دەزانن، ئێمە خەڵکمان هەیە لێرە دەژین و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ کوبا، وە ئەوان زۆر دڵخۆشن بەوەی کە ڕوودەدات.