Accessibility links

ڕاپۆرتێک: تورکیا لە ئەگەری هێرش بۆ سەر ئێران دەیەوێت بچێتە ناو خاکی ئێرانەوە

حکومەتی تورکیا ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە گوایە دەیەوێت بە بیانووی ئەمنییەوە بەشێک لە خاکی ئێران داگیربکات، ئەمە لە کاتێکدایە پێگەی بلومبێرگ دەڵێت زانیویەتی تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ چوونە ناو سنوری ئێران لە ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی.

دەزگای ئەمەریکایی بلومبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت تورکیا پلانەکانی خۆی بۆ حاڵەتی باری نائاسایی نوێکردۆتەوە، بەوەی ئامادەکاری دەکات بۆ ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئێرانەوە لە ئەگەری ڕوودانی پێکدادانێکی گەورە.

بلومبێرگ دەشڵێت چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار زانیاری ئەوەیان پێداوە گوایە ئامادەکارییەکانی تورکیا خۆیان دەبیننەوە لە بژاردەی دانانی کەمپ لە نزیک سنوورەکانی ئێران یان ڕاستەوخۆ چوونە ناو خاکی ئێرانەوە "بۆ ئەوەی پەنابەران لە پەڕینەوە بۆ تورکیا بوەستێنن."

دەزگاکە ئاماژەی دا، "بژاردەی دووەمیان تەنیا لە حاڵەتی بۆشایی دەسەڵات لە ئێراندا لەبەرچاو دەگیرێت."

ئەم ڕاپۆرتە کاردانەوەیەکی فراوانی لە نێو چالاکوانان دروستکردووە، هەندێک لە چاودێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەڵێن گوایە تورکیا بەم بیانووە دەیەوێت بەشێک لە خاکی ئێران داگیربکات و هێرش بکاتە سەر کوردی ئێران.

بەڵام سەنتەری بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناڕاست لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەوەی ڕەتکردەوە تورکیا بە بیانووی ئەمنی بیەوێت ئێران داگیربکات.

سەنتەرەکە لە ڕاگەیێندراوێکیدا دەڵێت ئەم ڕاپۆرتانە "زانیاری ناڕاستیان تێدایە."

دەشڵێت، "تورکیا، کە بەردەوام ڕێزگر لە یەکپارچەیی خاک و سەروەری وڵاتانی دراوسێ دەگرێت، هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکانی بە شێوەی 24 کاتژمێر و تەواوی هەفتە، جا لە کاتی قەیرانەکاندا بێت یان کاتی تر."

حکومەتی تورکیا ئەو دەنگۆیەی ڕەتکردەوە گوایە دەیەوێت بە بیانووی ئەمنییەوە بیەوێت بەشێک لە خاکی ئێران داگیربکات، ئەمە لە کاتێکدایە پێگەی بلومبێرگ دەڵێت زانیویەتی تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ چوونە ناو سنوری ئێران دەکات لە ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی.

دەزگای ئەمەریکایی بلومبێرگ لە ڕاپۆرتەکیدا دەڵێت تورکیا پلانەکانی خۆی بۆ حاڵەتی باری نائاسایی نوێکردۆتەوە، بەوەی ئامادەکاری دەکات بۆ ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئێران لە ئەگەری ڕوودانی پێکدادانێکی گەورەدا.

بلومبێرگ دەڵێت چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار زانیاری ئەوەیان پێداوە گوایە ئامادەکارییەکانی تورکیا خۆیان دەبیننەوە لە بژاردەی دانانی کەمپ لە نزیک سنوورەکانی ئێران یان ڕاستەوخۆ چوونە ناو خاکی ئێرانەوە "بۆ ئەوەی پەنابەران لە پەڕینەوە بۆ تورکیا بوەستێنن."

دەشڵێت، "بژاردەی دووەمیان تەنیا لە حاڵەتی بۆشایی دەسەڵات لە ئێراندا لەبەرچاو دەگیرێت."

ئەم ڕاپۆرتە دەنگۆیەکی فراوانی لە نێو چالاکوانان دروستکردووە، بەشێک لە چاودێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەڵێن گوایە تورکیا بەم بیانووە دەیەوێت بەشێک لە خاکی ئێران داگیربکات و هێرش بکاتە سەر کوردی ئێران.

بەڵام سەنتەری بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناڕاست لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەوەی ڕەتکردەوە تورکیا بیەوێت بە بیانووی ئەمنی ئێران داگیربکات.

سەنتەرەکە لە ڕاگەیێندراوێکیدا دەڵێت ئەم ڕاپۆرتانە "زانیاری ناڕاستیان تێدایە."

دەشڵێت، "تورکیا، کە بەردەوام ڕێز لە یەکپارچەیی خاک و سەروەری وڵاتانی دراوسێ دەگرێت، هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکانی بە شێوەی 24 کاتژمێر و تەواوی هەفتە، جا لە کاتی قەیرانەکاندا بێت یان کاتی تر."

لە کاتێکدا سەرۆک ترامپ هەڕەشەی ئەنجامدانی گورزی سەربازی توند لە کۆماری ئیسلامی دەکات، تورکیای ئەندام لە ناتۆ ڕایگەیاندووە کە دژی هەر دەستێوەردانێکی سەربازییە بۆ سەر ئێران بە پاساوی ئەوەی نایەوێت ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا هەبێت.

XS
SM
MD
LG