باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا جەخت لەوە دەکاتەوە سەرۆک دۆناڵد ترامپ هەڵوێستی ڕوونە لەسەر ئێران.
باڵیۆزخانەکە ئەمڕۆ شەممە پەیامێکی وەزارەتی دەرەوەی بڵاو کردووەتەوە کە دەڵێت " سەرۆک ترامپ ڕوون بووە لەسەر ئەوەی، ڕژێمی ئێران ناتوانێت بەردەوام بێت لە ناسەقامگیرکردنی تەواوی ناوچەکە."
پێشتریش ئەمەریکا چەندین جار هەڵوێستی توندی هەبووە بەرامبەر بە "ڕەفتارە تێکدەرەکانی" ئێران لە جیهان و بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئەمەش لە کاتێکدایە سەرۆک ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، ڕژێمی ئێران ئەوپەڕی 15 ڕۆژی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی ڕێککەوتنێک بکات بۆ کۆتاییهێنان بە چالاکییە تێکدەرەکانی. ئەم هۆشدارییەش لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا بەردەوامە لە بنیاتنانی هێزی سەربازی لە ناوچەکەدا بۆ فشارخستنە سەر تاران بۆ قبوڵکردنی داواکارییەکانی ئەمەریکا.