Accessibility links

ئەمەریکا دەست بەسەر کەشتی نەوتهەڵگری 'ڤرۆنیکا 3' لە زەریای هیندیدا دەگرێت

وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری دیکە لە زەریای هیندیدا گرتووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هەوڵی پێشێلکردنی ئەو بەربەستەی داوە کە سەرۆکی ئەمەریکا سەپاندویەتی. ئەم کەشتییە نەوتهەڵگرە بەهۆی ڕۆڵی لە گواستنەوەی نەوتی خاوی ئێران و ڤەنزوێلا و پەیوەندی بە کۆمپانیای بەڕێوەبردنی کەشتییە سزادراوەکانی 'شانگهای فیوچەر' لە ژێر سزادایە.

وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیوێتی "ئێمە بەرگری لە زێدی خۆمان دەکەین و دووری ناتپارێزێت. هێزەکانی ئەمەریکا شەوی ڕابردوو بەبێ هیچ ڕووداوێک لە ناوچەی بەرپرسیارێتی خۆی، توانیویەتی پشکنین بۆ کەشتی نەوتهەڵگری ڤرۆنیکا 3 بکات و دەستبەسەر ئەو کەشتییەدا بگرێت."


لە درێژەی نووسینەکەدا هەروەها هاتووە “ئەم کەشتییە هەوڵیدا سەرپێچی لەو بەربەستانە بکات کە سەرۆک ترامپ دایناون تا بتوانێت خۆی دەرباز بکات، بەڵام ئێمە لە کاریبیەوە تا زەریای هیندی دوای کەوتین و مەوداکەمان کورت کردەوە و دامانخست."

کەشتی نەوتهەڵگری ڤرۆنیکا 3 لە لەلایەن ئۆفیسی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەکی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکاوە سزا دراوە، کەشتییەکە سەر بە کۆمپانیای کەشتیوانی شانگهای فیوچەرە و پێشتریش بەشداربووە لە گواستنەوەی نەوتی خاوی ئێران و ڤەنزوێلا.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا هەروەها لە پەیامەکەدا ڕایگەیاندووە "ئاوەکانی نێودەوڵەتی پەناگە نین، ئێمە لە ڕێگەی وشکانی، ئاسمانی، یان دەریاوە دەتاندۆزینەوە و ڕووبەڕووی دادپەروەریتان دەکەینەوە. وەزارەتی جەنگ بەر بە ئازادی جوڵەی لایەنە نایاساییەکان و بریکارەکانیان لە دەریا دەگرێت.

XS
SM
MD
LG