Accessibility links

شاندی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە میونخ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی شاندی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە میونخ
کۆبوونەوەی شاندی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە میونخ

شاندی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ ڕۆژی یەکشەممە لە پەراوێزی کۆنفرانسەکە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە ڕاگەیاندنێکدا کۆبوونەوەکەی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، یۆهان وادەفول پشتڕاست کردەوە و دەڵێت "لەو کۆبوونەوەیەدا باسیان لە پێشهاتەکانی دۆخی سوریا و ڕێگاکانی پشتیوانی لە سەقامگیری و بەرزکردنەوەی هەوڵە هاوبەشەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد."



عەبدی کە بە بانگهێشتی فەرمی ئەڵمانیا بەشداری لەو کۆنفرانسەدا کردووە لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی وڵاتەکەی کردووە بۆ "پاڵپشتی بەردەوامی لە شەڕی دژ بە داعش، هەروەها جەختی لە گرنگی پشتیوانی بەردەوامی نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 29ی یەک و بەدواداچوونەکان بۆ لەو پرسەی کە هاوکارە بۆ بەردەوامی سەقامگیری."

لەو کۆبوونەوەیەی کە ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریش ئامادە بوو.

ئۆفیسی دەرەوەی ئەڵمانیاش لای خۆیەوە ڕاگەیاندنێکی لەسەر کۆبوونەوەکە بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت " ئەڵمانیا پشتیوانی لە ڕێککەوتنەکەی 29ی یەک دەکات لە نێوان حکومەتی کاتیی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، و جەخت لە جێبەجێکردنی دەکاتەوە بۆ ئاشتی و ئاسایش لە سوریا." هەروەها دەشڵێت ئەمە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە بووە لەگەڵ عەبدی.


لە 30ی مانگی یەک ڕێککەوتنێک لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و حکومەتی کاتیی سوریا لە نێوان ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتیی سوریا و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک واژۆ کرا. ڕێککەوتنەکە لەسەر لە تێکەڵکردنی دامودەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەگەڵ دامودەزگاکانی دەوڵەتی سوریا بوو.

XS
SM
MD
LG