لە یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ چەندین بەرپرسی جیهانی ئەنجام دا.
بارزانی لە پەراوێزی یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسە ئاسایشییە سێ ڕۆژییەکەدا چاوی بە سەرۆک وەزیرانی لوبنان، سەرۆک وەزیرانی قەتەر، سەرۆکی ئازەر بایجان، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، وەزیری بەرگری ئیتالیا، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشمانی بەریتانیا و وەزیری فیدراڵیی ئەڵمانیا بۆ هاوکاری ئابووری و گەشەپێداندا کۆبووەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بارزانی لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا باسی هاوکارییەکان لەگەڵ ئەڵمانیا لە بواری سەربازی و ئەمنی کرد. هەروەها "سوپاس و پێزانینی بۆ درێژکردنهوهی ئهرکی هێزهکانی سهربازیی ئهڵمانیا له عێراق و ههرێمی کوردستان، ههروهها بۆ هاوکاریی ئەڵمانیا و ڕۆڵی کارای ڕاوێژکارانی لە مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە و پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە."
پێشتریش لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیادا جۆناسان پاوڵ باسیان لە " گرنگی بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری."
سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت پاوڵ " پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ستایشی ڕۆڵی ههرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکەدا."
62 هەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ ڕۆژی هەینی 13ی مانگی دوو بە فەرمی دەستیپێکرد و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت زیاتر لە 50 سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی وڵاتان بەشداری لەم کۆنفراسە ئاسایشییە جیهانییەدا دەکەن بێجگە لە شاندی باڵای 115 شاندی باڵای وڵاتانی جیاواز. لەو کۆنفرانسەدا باس لە بەرگری ئەوروپا و داهاتووی پەیوەندییەکانی هەردوو بەری ئۆقیانوس دەکریت.