Accessibility links

هێزەکانی ئەمەریکا بنکەی تەنفیان ڕادەستی سوریا کرد

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا ڕایگەیاند بە شێوەیەکی ڕێکوپێک هێزەکانی ئەمەریکا بنکەی تەنفیان لە سوریا بەجێهێشتووە، وەک هەنگاوێکی ڕاگوزەری "بە مەبەست و مەرجدار."

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا پشتڕاستیکردەوە هێزەکانی دوێنێ چوارشەممە، 11-2-2026، بنکەکەیان لە باشووری سوریا جێهێشتووە لە چوارچێوەی "ڕاگواستنێکی بە مەبەست و مەرجدار."

ئەدمیرال براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا، لە ڕاگەیێندراوێکدا گوتی، "هێزەکانی ئەمەریکا ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەکی داعش کە لە ناوچەکەدا سەرهەڵبدات، لەکاتێکدا پشتگیری دەکەین لە هەوڵەکانی بە ڕێبەرایەتی هاوبەشەکانمان بۆ ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی ئەو تۆڕە تیرۆریستییە."

وتیشی، "هێشتنەوەی فشارەکان لەسەر داعش زۆر پێویستە بۆ پاراستنی نیشتمانی ئەمەریکا و بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە."

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، هێزەکانی ئەمەریکا زیاتر لە 100 ئامانجیان پێکاوە کە بووەتە هۆی کوشتن و گرتنی زیاتر لە 50 تیرۆریستی داعش.

مانگی چواری ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند سوپای ئەمەریکا دەست دەکات بە پرۆسەی ڕێکخستنەوەی بنکەکانی لە سوریا بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی داعش لە ساڵی 2019وە هیچ خاکێکی بە دەستەوە نەماوە.

XS
SM
MD
LG