Accessibility links

ڤانس دوای دانوستانەکان لە ئەرمینیا سەردانی ئازەربایجان دەکات

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، ڕۆژی سێشەممە دوای سەردانی ئەرمینیا گەشتی بۆ ئازەربایجان کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە بەڕێوەبەرایەتی ترامپ کاردەکات بۆ پشتگیریکردن لە ڕێککەوتنێکی ئاشتی نێوان ئەو دوو وڵاتە کە ساڵی ڕابردوو بە نێوەندگیری ئەمەریکا واژۆیان کرد.

بەپێی پۆستێکی سەرۆک دۆناڵد ترامپ کە لە پلاتفۆرمی تروث بڵاویکردووەتەوە، ڤانس بڕیارە لەو ماوەیەی کە لە ئازەربایجانە، چاوەڕوان دەکرێت باس لە فرۆشتنی زرێپۆش و کەشتی جەنگی و ئامێرە سەربازییەکانی دیکەی دروستکراوی ئەمەریکا بکات.

ڤانس و هاوسەرەکەی پێش ئەوەی ئەرمینیا بەجێبهێڵن، ڕۆژی سێشەممە سەردانی مونیومێنتی جینۆسایدی ئەرمەنییەکانیان لە یەریڤان کرد و گوڵیان لەسەر دانا.

ڤانس ڕۆژی دووشەممە گەیشتە ئەرمینیا ، وەک بەرزترین بەرپرسی ئەمەریکا سەردانی ئەو وڵاتەی کرد.

ڤانس وتی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستان نیکۆڵ پاشینیان دانوستانەکانیان لەسەر ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی مەدەنی تەواو کردووە، هەروەها باسیان لە چۆنیەتی دروستکردنی ڕێڕەوێکی ترانزێت کردووە کە ئازەربایجان بە دەرەوەی نەخچیڤانی لە ڕێگەی خاکی ئەرمەنستانەوە دەبەستێتەوە.

ئەرمینیا و ئازەربایجان لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوو لەسەر ڕێککەوتنی ئاشتی ڕێککەوتن و ئیلهام عەلیێڤ و پاشینیان لە مەراسیمێکدا لە کۆشکی سپی بە میوانداری سەرۆک ترامپ ئامادە بوون و ڕیککەوتنەکەیان واژۆ کرد.

هەردوولا لە ساڵانی نەوەدەکانەوە، کاتێک هێزە نەتەوەییەکانی ئەرمەنی کۆنترۆڵی ناوچەی ناگۆرنۆ قەرەباخیان کرد، شەڕ و ناکۆکییەکانیان دەستپێکرد.

ئازەربایجان لە ساڵی 2020 لە شەڕێکدا بەشێکی ناوچەکەی کۆنترۆڵکرد و دواتریش لە هێرشێکی ساڵی 2023 بە تەواوی ناوچەکەی کۆنترۆڵکرد.

XS
SM
MD
LG