Accessibility links

گراهام لەبارەی گفتوگۆکانی عومان: بە بیرێکی کراوەوە سەریری دەکەم، بەڵام کۆنگرێس دەبێت بڕیار بدات

لینزی گراهام، سیناتۆری کۆماری لە کاردانەوەیدا بەرامبەر بە وتووێژەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران لە عومان ڕۆژی شەممە 7ی مانگی دوو رایگەیاند، کە هیوادارە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک ئەگەر بکرێت، بتوانێت لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە ئامانجەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا و پێداویستییەکانی خەڵکی ئێران بەدی بهێنێت.

گراهام بە ئاماژەدان بە مێژووی هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە ڕێککەوتنەکان، وتی بەرەو پێشبردنی ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە دەتوانێت قورس بێت، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە بە ڕوانینێکی کراوە سەیری ئەو پرسە دەکات.


گراهام هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هەر ڕێککەوتنێک لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمەریکا دەبێ بخرێتە بەردەم کۆنگرێس بۆ پێداچوونەوە و دەنگدان.

گراهام پێشتر داوای لەکاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئێران، داوای کردبوو ئەمەریکا پشتیوانی و یارمەتی خۆپیشاندەرانی ئێرانی بکات و هەروەها چەندین جار داوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامیشی کردووە.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی دانوستانەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە عومان بە باش ناودێر کرد و دووپاتی کردەوە کە بەمزووانە کەشتییەکی گەورەی ئەمەریکا لە دەوروبەری ئێران جێگیر دەبێت. ترامپ ڕۆژی هەینی وتیشی دانوستانەکان هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبن.

ترامپ لە سەر فرۆکەی ئەیر فۆرس وان بە ڕۆژنامەنووسانی وت "پێدەچێت کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕاستی بیەوێت ڕێککەوتنێک بکات. دەبێت بزانین ئەو ڕێککەوتنە چییە. بەڵام پێموایە ئێران بەڕاستی دەیەوێت ڕێککەوتنێک بکات و هەر دەبێت خوازیاری ئەوەش بن."

سەرۆک ترامپ وتیشی پێویستە پێگەی خۆت بپارێزیت. کاتێکی زۆرمان هەیە. ئەگەر ڤەنزوێلاتان لەبیر بێت، ماوەیەک چاوەڕێمان کرد، ئێمە هیچ پەلەمان نییە."

XS
SM
MD
LG