Accessibility links

یاریدەدەری وەزیری دەرەوە: ئەمەریکا لە پاڵ خەڵکی پاڵەوانی ئێرانە

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری کونسوڵگەری پشتیوانی دەکات لە بڕیارێکی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە لە دژی بەرپرسانی ئێران، دەڵێت چیتر بەرپرسانی ئێران و ئەندامانی خێزانەکانیان بۆیان نییە سوود لە سیستەمی کۆچبەری و ڤیزەی ئەمەریکا وەربگرن.

مۆرا نامدار، لە پێگەکەی لەسەر ئێکس نووسیویەتی،" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پاڵ خەڵکی پاڵەوانی ئێرانە. ڕێگە نادەین ئەندامانی ڕژێمی ئێران و خزمە نزیکەکانیان سیستەمی کۆچبەری و ڤیزەی ئەمەریکا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە لە کاتێکدا بە شێوەیەکی دڕندانە سەرکوتی خەڵکی خۆیان دەکەن کە خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافە سەرەتاییەکانیان دەکەن."

پێشتر وەزارەتی دەرەوە لە پێگەکەی لەسەر ئێکس ڕایگەیاند، "لە کاتێکدا خەڵکی ئێران بەردەوامن لە خەباتیان لە پێناو مافە سەرەتاییەکانیان، ئەم هەفتەیە وەزیری دەرەوە ڕوبیۆ ڕێوشوێنی گرتەبەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئیمتیازاتانەی بەرپرسە باڵاکانی ئێران لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکانیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەیانە. ئەوانەی سوود وەردەگرن لە ڕژێمی سەرکوتکاری دڕندانەی ئێران بۆیان نییە سوود لە سیستەمی کۆچبەرییەکەمان وەربگرن."

شایەنی باسە، ژمارەیەکی زۆر لە منداڵ و خزمە نزیکەکانی بەرپرسانی ئێران سوودیان لە سیستەمی ڤیزە و کۆچبەری ئەمەریکا وەرگرتووە و هاتوون لە ئەمەریکا دەژین و ژیانێکی خۆشگوزەرانیان هەیە لە کاتێکدا زۆربەی خەڵکی ئێران بە دەست هەژاری و خراپی باری ئابوری دەناڵێنن. بۆیە بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ چیتر ڕێگە بەوە نادات.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کچێکی عەلی لاریجانی سکرتێری ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کە مامۆستا بوو لە زانکۆیەکی ئەمەریکا، لە کارەکەی دەرکرا. زانکۆی ئیمۆری لە ویلایەتی جۆرجیا ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند فاتمە ئەردەشیر لاریجانی چیتر وەک مامۆستا لە زانکۆکەیان کار ناکات.

XS
SM
MD
LG