Accessibility links

دەنگدەرانی ترامپ پشتگیری لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکەن

بە گوێرەی ڕاپرسییەکی نوێ کە لەلایەن پۆلیتیکۆوە بڵاوکراوەتەوە دەریدەخات بنکەی دەنگدەرانی دۆناڵد ترامپ لە بزوتنەوەی "جارێکی دیکە ئەمەریکا مەزن بکەینە" (MAGA) کە بەگشتی بە دژایەتیکردنی شەڕی ئەمەریکا لە دەرەوە ناسراون، تادێت پشتگیرییان لە بەکارهێنانی دەسەڵاتی سەربازی ئەمەریکا لە دەرەوەی وڵات زیاتر دەبێت.

بەپێی ڕاپرسییەکە، ٪65ی دەنگدەرانی ترامپ پشتگیری لە کردەوەی سەربازی ئەمەریکا دژی لانیکەم یەک وڵاتی ئامانجدار، لەوانە ئێران، گرینلاند، کوبا، کۆڵۆمبیا، چین و مەکسیک دەکەن.

لەو بژاردانە ئێران زۆرترین پشتیوانی لێدەکرێت و نزیکەی لەسەدا 50ی دەنگدەرانی ترامپ پشتگیری لە هێرشی سەربازی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی دەکەن. ئەو ژمارەیە لە نێو ئەو کەسانەی کە خۆیان بە "کۆمارییەکانی ماگا" دەناسێنن، بۆ 61٪ بەرز دەبێتەوە.

ئەم ڕاپۆرتە دوای ئەوە دێت کە ترامپ لەم دواییانەدا هۆشداری دابوو کە گەلە کەشتییەکی سەربازیی گەورە بەرەو ئێران دەڕوات و هۆشداریشی دا کە ئەگەر تاران ڕێککەوتن نەکات، دەرئەنجامەکانی "زۆر خراپتر" دەبن.

مانگی ڕابردوو لەسەر فەرمانی دۆناڵد ترامپ، نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا لەو وڵاتە دەستگیرکرا و بۆ دادگاییکردن گواسترایەوە بۆ ئەمەریکا.

XS
SM
MD
LG