Accessibility links

سزا نوێیەکانی ئەوروپا و ئەگەری ناساندنی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی

یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی پێنجشەممە 29ی مانگی یەک، کۆمەڵێک سزای نوێی سەپاند بەسەر چەند کەسایەتی و ئەو دامەزراوانەی دەستیان لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لە ئێران هەبووە.

ژان نویل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند ئەنجومەنی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سزاکانی بۆسەر ئەندامانی حکومەت، دەسەڵاتی دادوەری، پۆلیس و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و هەروەها دژی دامەزراوەکانی بەرپرسیار لە سانسۆری ئینتەرنێت لە ئێران پەسەند کردووە.



بە وتەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، 21 کەس و نوێنەری دامودەزگاکانی حکومەتی ئێران سزایان بەسەردا سەپێندراوە و مافی چوونەناو خاکی ئەوروپایان لێ قەدەغە کراوە و سەروەت و سامانیشان سڕ کراوە.

هاوکات باس لەوە دەکرێت کە ڕەنگە یەکێتی ئەرووپا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی خۆی لە برۆکسل بڕیار بدات کە سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بخاتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە، هەنگاوێک کە ساڵانێکە لەلایەن چالاکوانانی مافی مرۆڤ و بەشێکی زۆری کۆمەڵگای ئێرانەوە داوای لێدەکرێت.

کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا پێش کۆبوونەوەکە ڕایگەیاندبوو"بە ئەگەرێکی زۆرەوە" یەکێتی ئەوروپا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

XS
SM
MD
LG