Accessibility links

ناوەڕۆکی ئاگربەستەکەی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات


ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ی مانگی یەک ئاگربەستێکی خێرا و هەمەلایەنەی لەنێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگەیاند کە لە 14 خاڵ پێکهاتووە.

خاڵەکانی ئەم ئاگربەستە کە سەرۆکی کاتی سوریا ڕایگەیاندووە، بریتین لەم خاڵانەی خوارەوە:

یەکەم- ئاگربەستێکی دەستبەجێ و هەمەلایەنە لەسەرجەم بەرەکان و خاڵە سەربازییەکانی نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و داوا کراوە سەرجەم ئەندامانی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە هەموو ناوچەکان بۆ رۆژهەڵاتی فورات بکشێتەوە، ئەمەش وەک وەک هەنگاوی یەکەم بەرەو جێگیرکردنەو.

دووهەم- ڕادەستکردنی تەواو و دەستبەجێی ئیداری و سەربازی پارێزگاکانی دێرەزۆر و ڕەقە بە حکومەتی سوریا. ئەم ڕادەستکردنەوەیە هەموو دامودەزگا و ڕێکخراوە مەدەنییەکان دەگرێتەوە، حکومەت ڕاستەوخۆ فەرمانی دانانی سەرجەم فەرمانبەرانی ئێستای لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتی سوریا دەرکردووە. هەروەها حکومەت بەڵێنی پاراستنی کارمەندان و شەڕڤانان و ئیدارەی مەدەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە هەردوو پارێزگاکە دەدات.

سێیەم- تێکەڵکردنی سەرجەم ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پارێزگای حەسەکە لەنێو دامودەزگا و پێکهاتە ئیدارییەکانی حکومەتی سوریا.

چوارەم- حکومەتی سوریا کۆنترۆڵی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان و کێڵگە نەوتی و گازییەکانی ناوچەکە دەکات، لەگەڵ پاراستنیان لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ناوەندییەوە بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی سەرچاوەکان بۆ حکومەتی سوریا.

پێنجەم- تێکەڵکردنی سەرجەم توخمە سەربازی و ئەمنییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەر بنەمای "تاک" بۆ ناو وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی سوریا، ئەمەش دوای پشکنینی ئەمنی پێویست، لەگەڵ پێدانی پلەی سەربازی و مافی گونجاوی دارایی و لۆجستی، هاوکات ڕێزگرتن لە پێگەی تایبەتی ناوچە کوردییەکان.

شەشەم- سەرکردایەتیی (هەسەدە) بەڵێن دەدات کە پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو لە ڕیزەکانیدا نەخاتە نێو ڕیزەکانی خۆیەوە و لیستی ناوی ئەفسەرانی ئامادەبوو لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا پێشکەش بکات.

حەوتەم- بڕیارێکی سەرۆکایەتی بۆ کاندیدکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی پارێزگاری حەسەکە دەردەچێت، ئەمەش وەک دڵنیاییەک بۆ بەشداریی سیاسی و نوێنەرایەتیی نێوخۆیی.


هەشتەم- شاری کۆبانی لە هێزی سەربازی پاکدەکرێتەوە لەوانەش لە چەکی قورس و تەنیا هێزێکی ئەمنی کە لە دانیشتووانی شارەکە پێکدەهێنرێت، لەگەڵ هێشتنەوەی هێزێکی پۆلیسی ناوخۆیی کە لەڕووی کارگێڕییەوە لەژێر وەزارەتی ناوخۆی سوریادا دەمێننەوە.

نۆیەم- ئیدارەی بەرپرس لە پرسی زیندانیان و کەمپەکانی داعش، لەگەڵ ئەو هێزانەی بەرپرسیارن لە پاراستنی ئەو زیندان و کەمپانە، لەگەڵ حکومەتی سوریادا یەکدەخرێن، بەجۆرێک حکومەتی سوریا بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەمنی تەواویان لە ئەستۆ بگرێت.

دەیەم- جێگیرکردنی لیستێک لەو سەرکردانەی کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دیاریکراون بۆ ئەوەی لە پۆستە باڵاکانی سەربازی و ئەمنی و مەدەنی لەناو دامودەزگاکانی حکومەتی ناوەندیدا دەستنیشان بکرێن بۆ دەستەبەرکردنی یەکێتی نیشتمانی.

یازدەیەم- پێشوازیکردن لە فەرمانی سەرۆکایەتی ژمارە 13ی ساڵی 2026 کە دان بە مافە کولتوری و زمانەوانیەکانی کورددا دەنێت و مافە یاسایی و مەدەنییەکانی کەسانی تۆمارنەکراو دەپارێزێت و هەروەها گەڕاندنەوەی مافی خاوەندارێتی کەڵەکەبوو لە دەیەکانی ڕابردوودا بۆ خەڵکەکە دابین دەکات.

دوازدەیەم- پێویستە لە پێناو دەستەبەرکردنی سەروەری و سەقامگیری ناوچەکە، هەسەدە پابەند بێت بە دەرکردنی و بەلاوەنانی هەموو سەرکردە و ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان کە غەیرە سورین لە سنوورەکانی سوریا.

سێزدەیەم- پێویستە دەوڵەتی سوریا پابەند بێت بە بەردەوامبوون وەک ئەندامێکی کارای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بە هەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ ئەمەریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (داعش) لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.


چواردەیەم- کارکردن لەسەر ئەو ڕێککەوتنانەی کە دڵنیابن لە گەڕانەوەی سەلامەت و شکۆمەندانەی دانیشتوانی عەفرین و شێخ مەقسود بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

XS
SM
MD
LG