Accessibility links

کاری لەیک: هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن نابێت هەوڵی هەڵبژاردنی ڕێبەری داهاتووی ئێران بدات


کاری لەیک، ڕاوێژکاری باڵای ئاژانسی میدیای جیهانی ئەمەریکا( USAGM) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە دوو نووسیندا ڕایگەیاندووە "پێویستە هەموو میدیاکان ڕووماڵی ئەو ڕۆحە ئازایانە بکەن کە لە ئێراندان و خەبات بۆ ئازادی خۆیان دەکەن.


خاتوون لەیک لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت نابێت هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن هەوڵی هەڵبژاردن و سەپاندنی ڕێبەری داهاتووی ئێران بدات و ئەمە تەنیا پەیوەستە بە خەڵکی ئێرانەوە کە دەبێت بڕیاری لەسەر بدات، ئەمەش دوای ئەوەی ئازادی خۆیان بەدەست هێنا.


سەرۆکی ئاژانسی میدیای جیهانی ئەمەریکا لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت خەڵکی ئازا و بوێری ئێران دەبێت خۆیان بتوانن سەرکردەی داهاتوویان هەڵبژێرن. پرسەکە لە ئێستادا ئەو شەڕیە کە لەوێ ڕوودەدات، نەک ئەوەی کە میدیا سەرەکییەکان بیانەوێت سەرکردەی داهاتووی ئێران دیاری بکەن.

XS
SM
MD
LG