Accessibility links

ترامپ: ڕەنگە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکاندا بکەوێت


سەرۆک ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاوکرایەوە، رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەنگە لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکاندا بکەوێت و وتیشی بەڵام لە ڕاستیدا "هەر ڕژێمێک بۆی هەیە بکەوێت". ئاماژەی بەوەشکردووە [کۆماری ئیسلامی] بکەوێت یان نا، ئەوە قۆناغێکی سەرنجڕاکێش دەبێت.

سەرۆک ترامپ لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ڕەزا پەهلەوی ڕێبەری پاشاخوازەکان وتی "پێدەچێت کەسێکی زۆر باش بێت، بەڵام نازانم لە وڵاتەکەی خۆیدا چۆن پێشوازی لێدەکرێت، بەڕاستی ئێمە هێشتا لەو قۆناغەدا نین و سەیری زۆر شت دەکەین، هێشتا زۆر زووە بۆ ئەوەی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدەین، نازانم پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتەکەی چۆنە".

سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ پەهلەویدا هیچ قسەی نەکردووە.

چەند ڕۆژ پێش ئێستاش دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمەریکا جارێکی دیکە لە چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆییدا، وێرای ئەوەی هوشداری دایە کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە کوشتنی خۆپیشاندەران، پێشکەشکارێک پرسیاری ئەوەی کرد کە "ئایا بڕیارە لەگەڵ شازادەی جێنشینی پەهلەوی کۆببیتەوە کە میراتگری دەسەڵاتی پاشایەتییە؟ سەرۆک ترامپ وەڵامی دایەوە "پێدەچێت کەسێکی باش بێت، بەڵام دڵنیام ئەمە جارێ کارێکی دروست نییە کە وەک سەرۆکی ئەمەریکا لە ئێستادا ئەو کارە بکەم و پێموایە پێویستە ڕێگە بە هەمووان بدەین بێنە دەرەوە و بزانین کێ دێتە دەرەوە."

هەروەها سەرۆکی ئەمەریکا وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە ئایا ئامانج لەگەڵ ئێران ئەوەیە ئەو دیکتاتۆرییە ترسناکە 47 ساڵە بڕووخێنین؟ لە وەڵامدا وتی من نامەوێت ئەمە بڵێم، بەڵام پێت دەڵێم ئەوان کۆماری ئیسلامیدا باش هەڵسوکەوت ناکەن و ڕەنگە ئێوەش لە هەموو کەس باشتر ئەمە بزانن.

XS
SM
MD
LG