جەیمس ڕیش سیناتۆری ئەمەریکایی لە پلاتفۆرمی ئێکس نیگەرانی خۆی سەبارەت بە بوونی هێزەکانی حکومەتی کاتی سوریا لە شاری حەلەب ڕاگەیاند.
ئەو سیناتۆرە کۆمارییە دەڵێت "بە قووڵی نیگەرانم لە کردەوەکانی هێزە چەکدارەکانی سوریا لە حەلەب لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا و داوا لە حکومەت دەکەم لێپرسینەوە لەو کەسانە بکات کە بەرپرسیارن لەو تاوان و دڕندەییانە."
جەیمس ڕیش وتیشی "دوای ساڵانێک لە شەڕ، ڕۆڵی حکومەتی نوێی سوریا و هێزە چەکدارەکان دەبێت پاراستنی مافە سروشتییەکانی هاووڵاتیانی بێت، نەک پێشێلکردنیان."
ئەو سیناتۆرە پۆستێکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤی لە لاپەڕی خۆی بڵاوکردەوە و کۆمێنتێکی لەسەرنووسی.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پۆستەکەیدا سەرکۆنەی مامەڵەی نامرۆڤانەی لەگەڵ تەرمی ژنێک کردبوو کە لە حەلەب لەلایەن ئەندامێکی سوپای سووریاوە لە نهۆمێکی بەرزی بینایەکەوە فڕە دەداتە خوارێ.