Accessibility links

ترامپ: نیشتمانپەروەرانی ئێران بەردەوام بن لە ناڕەزایەتی دەربڕین و یارمەتییەکان بەڕێوەن

سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە خۆپیشاندەرانی ئێران کرد بەردەوام بن لە ناڕەزایەتییەکانیان و دەستبگرن بەسەر دامودەزگاکانی وڵاتەکەیان و ڕایگەیاند هاوکارییەکان بۆ خەڵکی ئێران بەڕێوەن.

دۆناڵد ترامپ ڕۆژی سێشەممە، 13ی مانگی یەک لەسەر پێگەکەی لە تروث سۆشیال نووسیویەتی،" ئێرانییە نیشتمانپەروەرەکان، بەردەوامبن لە ناڕەزایەتییەکانتان - دەستبگرن بەسەر دامودەزگاکان!!! ناوی بکوژ و دەستدرێژیکاران هەڵبگرن. باجێکی گەورە دەدەن. هەموو کۆبوونەوەکانم لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران هەڵوەشاندەوە هەتا ئەو کوشتنکارییە دڕندانەیە لە دژی خۆپیشاندەران ڕادەگیرێت. یارمەتییەکان بەڕێوەن! ئێران مەزنبکەنەوە!!!"


This item is part of
XS
SM
MD
LG