بە پێی ڕاپۆرتەکانی نێو ئێران چوار پەرستاری کورد لە نەخۆشخانەیەکی دێهلۆران لە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستگیرکراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاندووە، ئەو چوار کەسە بەهۆی تیمارکردنی ئەو کەسانەی کە لە هێرشی هێزەکانی حکومەت بریندار بوون، دەستگیر کراون.
ڕێکخراوەکە دەڵێت ئێوارەی پێنجشەممە، هەشتی مانگی 1 هەر چوار پەرستارەکە ئەحمەد خوسرەوی، محەمەد مورادی تەریق، ئیحسان ئەحمەدی و حوسێن کەرەمی خەڵکی دێهلۆران دەستبەسەر کراون.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی وەزارەتی ئیتڵاعات هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کارەکەیان و بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستگیریان کردوون و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردوون.
سەرچاوە: هەنگاو