Accessibility links

لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەسەر ڕەوشی حەلەب

باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا
باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت، بە وردی چاودێری دۆخی شاری حەلەب لە باکوری سوریا دەکات.

وتەبێژێکی وەزارەتی ئەمەریکا دەڵێت داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن دان بەخۆدا بگرن. ڕایشیگەیاند " پێویستە هەموو لایەنەکان سەرنجیان لەسەر چۆنیەتی بنیاتنانی سوریایەکی ئارام و سەقامگیربێت لەبری ئەوەی وڵاتەکە بگەڕێندرێتەوە بۆ ناو بازنەیەکی توندوتیژی."

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا باسی لەوەشکرد، تۆماس باراک نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا "بەردەوامە لە پاڵپشتی و ئاسانکاری دیالۆگەکانی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە)."

گوتیشی لەو کۆبوونەوانەی کە لەلایەن باراکەوە ئاسانکارییان بۆ دەکرێت " تیشک دەخرێتە سەر جێبەجێکردن و پابەندبوون بە ڕێککەوتنی یەکگرتنی 10ی مانگی سێی نێوان هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی سوریا."

لە ڕۆژی سێشەممەوە هێرشی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا لە گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود لە حەلەب دەستیپێکردووە و لە ئەنجامدا هەزاران لە دانیشتوانی ئەو گەڕەکە کوردنشینانە ناچاربوون ماڵەکانی خۆیان جێبهێڵن.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) دەڵێت گرووپەکانی سەر بە لەشکری سوریا بەم هێرشانە ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا پێشێل دەکەن. حکومەتی سوریاش هەسەدە بە دەستپێکردنی شەڕی حەلەب تۆمەتبار دەکات.

XS
SM
MD
LG