دوو ڕۆژ لەمەوبەر، سەرۆکایەتی سوریا هەواڵی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی نێوان فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سەرۆکی کاتی سوریا بڵاوکردەوە، بەپێی بڵاوکراوەکە ڕێکەوتنەکە بەمەبەستی، یەکخستنی هەموو دامودەزگا لەشکری و سیڤلییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرە، لەگەڵ دەزگاکانی حکومەتی سوریا.
ئاژانسی هەواڵی سانای حکومەتی سوریا هەواڵەکەی ڕاگەیاند و دەڵێت هەردوولا ڕێکەوتوون لەسەر پاراستنی مافەکانی کورد و هەروەهایەکپارچەیی خاکی سوریا، جگە لە خۆشحاڵی بەشێک لە هاووڵاتیانی عەرەب و کورد لە شارەکانی سوریا، وڵاتانی ئەمەریکا و ئەوروپا و عەرەبیش پێشوازییان لەو ڕێککەوتنە کرد.
دەپرسین ..
گرنگی ئەم ڕێککەوتنە لەمکاتەدا چیە؟
کورد بەم ڕێککەوتنە دەتوانێت دڵنیابێت لە مافەکانی لە سوریای نوێ؟
ئەم ڕێککەوتنە هەتا چەند ناوچەکە لە مەترسی هێرشی تورکیا و گروپە چەکدارەکان دەپارێزێت.؟
فەسڵە یوسف.ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی
کوردستان (ئەنەکەسە).
غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پەیەدە.
فه‌سڵه یوسف:
بێگومان ڕێككه‌وتنی نێوان به‌ڕێز مه‌زڵوم عه‌بدی و ئه‌حمه‌د شه‌رع
سوپڕایزێک بوو بۆ ئێمە، ئێمە وەک ئەنەکەسە ئاگادار نەبوین، له
ڕێككه‌وتنەکەدا ئێمه‌ی تێدا نیین و ئاگادار نه‌بووین ئێمه‌ش له
ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه بیستوومانه،
ده‌بێت ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه ببینین ئینجا بۆچوونی خۆمان ده‌ڵێین له‌سه‌ری چونكه ڕێكه‌وتنه‌كه ڕوون نییه و مافی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه دیار نییه.
هه‌تا ئێستا ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ڕێككه‌وتنه دیار و ڕوون نییه هه‌موو خاڵه‌كانی نه‌زانراون كه له‌سه‌ر چی ڕێككه‌وتوون، به‌هه‌رحاڵ به‌شتێكی ئه‌رێنی ده‌بینین له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌وڵده‌درێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی سه‌ری كانی و عه‌فرین، بێگومان ئه‌وانه شتی باشن خه‌ڵک بگه‌ڕێته‌وه شاری خۆی.
میلله‌تی ئێمه زۆر ئێش و ئازاری بینیووه و پێویستی به ئارامی و ڕێككه‌وتنه بۆیه ئێمه خوازیارین ئه‌م ڕێككه‌وتنه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد بێت .
ئێمه ڕه‌شنوسێكی سیاسیمان له نێوان په‌یه‌ده و به‌ڕێز مه‌زڵوم عه‌بدی
هه‌بوو كه داخوازییه‌كانی ئێمه‌ی تێدابوو وه‌كو كورد بۆ ده‌ستوری ئاینده‌ی سوریا، بێگومان هیچ خاڵێكی له‌و ڕه‌شنووسه‌ی تێدا نه‌بوو، به‌ڵكو له‌وانه‌یه ڕێككه‌وتنێكی تایبه‌ت بووبێت به لایه‌نی سه‌ربازی و كارگێڕی و دارایی بێت له‌نێوان ئه‌واندا مافی ئێمه ئه‌وه‌یه دان بنرێت به مافی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌ی كورد و خه‌ڵكی ئێمه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه له‌و په‌نابه‌رانه‌ی له سه‌ری كانی و عه‌فرین بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و موڵكی خۆیان، هه‌روه‌ها یه‌كێک له خاڵه‌كانی ئێمه ئه‌وه بوو زمانی كوردی ببێت به زمانێكی فه‌رمی و دان بنرێت به هه‌رێمێكی كوردیی و ئێمه وه‌كو كورد ئێداره‌ی خۆمان بكه‌ین.
غه‌ریب حه‌سۆ:
به‌ڕێز مه‌زڵوم عه‌بدی زۆرجار دانوستاندنی كردووه و ئامانج له‌و
دانوستاندنانه‌ش ڕێككه‌وتن بووه، ئه‌م ڕێككه‌وتنه زۆر گرنگه بۆئه‌وه‌ی
ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێک ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست له شام كرده‌وه‌ی دژی
مرۆڤایه‌تی نه‌كرێت ئه‌مڕۆ هێرش له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌له‌وییه‌كانه و
سبه‌ینێ له‌وانه‌یه دژ به كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تر بێت.
به یه‌ک پێكهاته سوریا به‌ره‌و لاوازیی و خراپی ده‌ڕوات، به‌بڕوای من
ئه‌مه ڕێككه‌وتنێكی باش و ئه‌رێنییه من ده‌ڵێم ڕێككه‌وتنێكی مێژووییه چونكه بۆ جاری یه‌كه‌مه له مێژووی سوریادا سه‌رۆک كۆماری سوریا ڕێككه‌وتنێک بكات و بڵێت له سوریادا نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌یه پێی ده‌ڵێن كورد و مافیان هه‌یه هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می سه‌د ساڵه‌ی خه‌باتی كوردی سوریایه.
به‌ڕێز مه‌زڵوم عه‌بدی وه‌كو نوێنه‌ری باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا
ڕێككه‌وتنی كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌سه‌ر مافی كورد، بەو
ڕێککەوتنە ڕێگری كراوه له كۆمه‌ڵكوژیی دژی كوردان و پێكهاته‌كانی تر لە ڕۆژئاوای کوردستان.
له‌م ڕێككه‌وتنه هیچ شتێک به‌ناوی ڕاده‌ست بوون و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ده‌سه نییه،بەڵکو (دەمج)بوونە، هێزەکانی هەسەدە وەک خۆیان دەمێننەوە. پێكهاته‌كان ئه‌گه‌ر نزیكی یه‌كتر ببنه‌وه ئه‌وا هه‌ستیاریی نه‌ته‌وه‌یی ناهێڵێت چونكه كۆمه‌ڵكوژی له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی ڕووده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وترا كۆمه‌ڵگه واته قبوڵكردنی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه بۆیه ده‌بێت مافی گه‌لی كورد له‌ده‌ستوری ئاینده‌ی سوریادا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی یان گه‌لی كورد قبوڵ بكرێت ئه‌وه سوریا ناچاره هه‌موو پێكهاته‌كان قبوڵ بكات و هه‌موو پێكهاته‌كان ببنه هاوبه‌شی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریا .
به‌ندێک هه‌یه له ڕێككه‌وته‌كه ده‌ڵێت ئاگربه‌ست هه‌بێت له هه‌موو خاكی سوریادا، هێرشی به‌نداوی تشرین و قه‌ره‌قۆزاخ و كۆبانی هه‌تا ئێستا ڕانه‌وه‌ستاوه ده‌مانه‌وێت له دوای ئه‌م ڕێككه‌وتنه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و هێرشانه بوه‌ستێنرێت.
هه‌ندێک وڵات ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی به ئه‌رێنی ناوبردووه و پیرۆزباییان
كردووه، به‌ڵام مه‌ترسی توركیا هه‌یه هه‌تا ئێستا هه‌ڵوێستی خۆی دیاری نه‌كردووه به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه، بۆیه پێویسته توركیا ڕێز له‌و ڕێككه‌وتنه بگرێت هه‌روه‌ک چۆن ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ده‌وڵه‌تانی بیانی هه‌ڵوێستی ئه‌رێنیان هه‌بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆخی سوریا به‌و ڕێككه‌وتنه چووه قۆناغێكی نوێووه.
ئه‌حمه‌د شه‌رع هه‌تا ئێستا هه‌ڵوێستی فه‌رمی نه‌بووه له‌سه‌ر مه‌ترسی و بوونی توركیا له خاكی سوریادا بۆیه پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارێتی شام و ئه‌حمه‌د شه‌رع هه‌ڵویستی خۆیان دیاری بكه‌ن.
له‌و ڕێككه‌وتندا هاتووه هه‌موو پێكهاته‌كانی سوریا وه‌كو هاوبه‌شی ئاینده‌ی سوریا ده‌بینرێن، ده‌بێت لیژنه‌یه‌ک هه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنامه‌كه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع كه هه‌شت خاڵن.
ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌قامیگری و ئارامی هه‌بێت له سوریا كاتێک شه‌ڕ
هه‌بێت و گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا خه‌ڵک بترسێنن و شه‌ڕی ئیراده‌ی
گه‌لان بكه‌ن ئه‌وكات ناكۆكی زیاتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر دۆخی سوریا سه‌قامگیر نه‌بێت توركیاش دۆخی باش نابێت چونكه دوو وڵاتی دراوسێن. وڵاتانی وه‌ک ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له‌سه‌ر خه‌ت بوون بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه سه‌ربگرێت.