Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و کچان هێشتا لە سەرانسەری جیهان بەردەوامە


\
\

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت دوای سی ساڵ لە گرتنەبەری پلانێکی مێژوویی سەرکردەکانی جیهان بۆ بەدیهێنانی یەکسانی جێندەری، بەڵام هێشتا مافی ژنان و کچان بە بەردەوامی پێشێل دەکرێت و هەڵاواردنی جێندەری بە قووڵی لە ئابووری و کۆمەڵگای وڵاتاندا چەسپاوە.

لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی پێنجشەممە 6ی مانگی سێ کە لە سەروبەندی 8ی مارس واتە ڕۆژی جیهانی ژنان لە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە کە نزیکەی چارەکی حکومەتەکانی جیهان لە ساڵی ڕابردوودا وەڵامی نەرێنییان بۆ مافەکانی ژنان ڕاگەیاندووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە سەرەڕای هەندێک پێشکەوتن، لەوانەش لە خوێندنی کچان و دەستڕاگەیشتن بە پلانی خێزان، هەر 10 خولەک جارێک ژنێک یان کچێک لەلایەن هاوژین یان ئەندامێکی خێزانەکەیەوە دەکوژرێت و حاڵەتەکانی توندوتیژی سێکسی بەهۆی ململانێ و شەڕەوە لە ساڵی 2022ەوە بە ڕێژەی لەسەدا 50 زیادی کردووە.

ڕاپۆرتەکە هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە ژنان تەنیا لە 87 وڵاتی جیهان دەسەڵاتیان بەدەستەوە بووە.

هەروەها ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاندووە لە ئاستی جیهانیدا مافی مرۆڤی ژنان لە ژێر هەڕەشە و هێرشدایە و وتی " لەبری ئەوەی مافە یەکسانەکان بخەینە ڕەوتی سەرەکییەوە، ئێمە دەبینین کە ژنکوژی دەخرێتە ناو ڕەوتی سەرەکییەوە."

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە جیهان لە دژی ئەم پرسە پتەو بوەستێت.

189 وڵات کە بەشدارییان لە کۆنفرانسی پەکین بۆ ژنان لە ساڵی 1995 کرد، بەیاننامەیەکی گرینگ و پلاتفۆرمێکی 150 لاپەڕەیییان بۆ گەیشتن بە یەکسانی جێندەری پەسەند کرد و داوایان کرد هەنگاوی کرداری بۆ هەندێ پرس بنرێت، لەوانە هەنگاو بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و توندوتیژیی جێندەری و دانانی ژنان لە ئاستێکی بەرزی بازرگانی و حکومەتدا.

لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە 159 وڵاتی گرتوەتەوە، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە وڵاتان لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا هەنگاوی گەورەیان بۆ یەکسانی جێندەری و مافەکانی ژناندا هەڵگرتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو مافانە هێشتا بە بەردەوامی ڕووبەڕووی مەترسی و هەڕەشە دەبنەوە لە سەرانسەری جیهاندا.

سەرچاوە/AP

XS
SM
MD
LG