Accessibility links

کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان: ساڵی 2024 کوشندەترین ساڵ بووە بۆ ڕۆژنامەوانان


کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی پێوانەیی ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون و ئاماژەی بەوەشکردووە شەڕی غەززە هۆکاری نزیکەی لە سەدا 70ی گیانلەدەستدانەکان بووە.

CPJ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لە ساڵی 2024دا لانیکەم 124 ڕۆژنامەنووس لە 18 وڵاتدا گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش کوشندەترین ساڵە بۆ پەیامنێران و میدیاکاران لەوەتەی لیژنەکە زیاتر لە سێ دەیە لەمەوبەر دەستی بە تۆمارکردنی ژمارەکان کردووە.

CPJ ئاماژەی بەوەشکردووە، شەڕی ئیسرائیل و غەززە بووەتە هۆی کوژرانی 85 ڕۆژنامەنووس لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە. هەروەها ئیسرائیلی تۆمەتباریش کردووە بەوەی هەوڵدەدات لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکان دابپۆشێت و لۆمە بخاتە سەر ڕۆژنامەنووسان و پشتگوێخستنی ئەرکی خۆی بۆ لێپێچینەوە لە کوشتنەکان.

کاتێک داوا لە سوپای ئیسرائیل کرا لەم بارەیەوە قسەی خۆی بکات، وتی زانیاریی پێویست لەسەر ڕووداوە گوماناوییەکان نەدراوە و بەو هۆیەوە نەیتوانیوە بەدواداچوونی تەواو بکات. ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ڕێوشوێنێکی ئۆپەراسیۆنی جێبەجێکراو دەگرنەبەر بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی ڕۆژنامەنووسان و هاووڵاتیانی سڤیل.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سوپای ئیسرائیل هەرگیز بە ئەنقەست ڕۆژنامەنووسانی نەکردووەتە ئامانج و هەرگیز نایکاتە ئامانج".

بە پێی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان ژمارەی ئەو ڕۆژنامەوان و میدیاکارانەی کە لە ساڵی 2024 کوژراون بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە بەبەراورد لەگەڵ 102 ڕۆژنامەوان لە ساڵی 2023 و 69 ڕۆژنامەوان لە ساڵی 2022دا.

ژمارەیەکی ئەمساڵ پێوانەی ساڵی 2007ی شکاند کە 113 ڕۆژنامەوان لەو ساڵەدا کوژرابوون و زۆربەشی لە عێراق بوو.

جۆدی گینسبێرگ، بەڕێوەبەری کۆمیتەکە لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ مەترسیدارترین کاتە بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووس بیت لە مێژووی CPJدا".

دەشڵێت "شەڕی غەززە کاریگەرییەکانی لەسەر ڕۆژنامەنووسان بێ وێنەیە و تێکچوونی گەورە لە نۆرمەکانی جیهانی سەبارەت بە پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە ناوچە جێناکۆکەکاندا نیشان دەدات، بەڵام تاکە شوێن نییە کە ڕۆژنامەنوس تیایدا توشی مەترسی بوون."

CPJ ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەرزبوونەوەی ترسناکیی ژمارەی کوشتنە بە مەبەستەکانی" بەڵگە کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی ڕابردوو لانیکەم 24 ڕۆژنامەنووس بەهۆی کارەکانیانەوە بە ئەنقەست کوژراون، لەنێویاندا لە هایتی، مەکسیک، میانمار، سودان و شوێنەکانی دیکە. ئاماژەی بەوەشکردووە، لانیکەم 10 حاڵەتی کوشتنی بە ئامانجی لەلایەن ئیسرائیلەوە بە بەڵگەکردووە.

لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە لە 20 کوشتنی دیکەش دەکەن.

ئیسرائیل بەڵێنی داوە حەماس لەناوببات بەهۆی هێرشەکەی کە لە ئۆکتۆبەری 2023دا ئەنجامی دا کە تیایدا 1200 کەس کوژراون کە زۆربەیان مەدەنی بوون و 251 کەسیش بە بارمتە گیراون، بەپێی ئامارەکانی ئیسرائیل.

بەپێی ڕاپۆرتی کاربەدەستانی تەندروستی غەززە، زیاتر لە 48 هەزار کەس کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنی بوون، لە هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیلدا کوژراون.

لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی 2025دا تا ئێستا لانیکەم شەش ڕۆژنامەنووس و میدیاکار کوژراون و دەڵێت لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە 8ی 12 لە سوریا، چوار ڕۆژنامەنووس کوژراون، ئەمەش گەڕانەوەی هێرشە کوشندەکان لەو وڵاتە دەخاتە ڕوو.

سەرچاوە: سی پی جەی، ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG