نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی چوارشەممە، 29ی مانگی یەک ڕایگەیاند رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئەنکەرە لەگەڵ محەمەد ئیسماعیل دەروێش، سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای بزووتنەوەی حەماس کۆبووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکایەتی تورکیا هاتووە کە هاوکات لەو کۆبوونەوەیەدا هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئیبراهیم کالین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا و هەروەها بەرپرسانی دیکەی بزووتنەوەی حەماسیش بەشدارییان کردووە.
بەپێی گوێرەی هەواڵەکان دیدارەکەی ڕۆژی چوارشەممە یەکەم سەردانی شاندێکی فەرمی بزووتنەوەی حەماسە بۆ تورکیا لەوەتای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.
دیداری شاندی حەماس و ئەردوغان لەکاتێکدایە کە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئیوارەی رۆژی سێشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر ڕایگەیاند و وتی ئەمەریکا و میسر پێکەوە دەبێت کاربکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە حەماس جارێکی دیکە نەتوانێت حوکمڕانی غەززە یان هەڕەشە لە ئیسرائیل بکات.
ئەمەریکا، یەکێتی ئەورووپا، ئیسرائیل و ژمارەیەک وڵات و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە، حەماس بە گرووپێکی تیرۆریستی دەزانن.
سەرچاوە/بەشێک لەم هەواڵە لە ڕۆیتەرز وەرگیراوە