Accessibility links

مارکۆ ڕوبیۆ وەک وەزیری دەرەوە سوێندی یاسایی دەخوات و بەفەرمی دەستبەکار دەکات


مارکۆ ڕوبیۆ ڕۆژی سێشەممە،21ی مانگی یەک وەک 72هەمین وەزیری دەرەوەی وڵاتی ئەمەریکا سوێندی یاسایی خوارد و بەم شێوەیەش بوو بە یەکەم کەس کە لە کابینەی نوێی سەرۆک دانۆلد ترامپدا پۆستەکەی بە فەرمی وەربگرێت.

ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە بە کۆی دەنگ، دەستنیشانکردنی مارکۆ ڕوبیۆ سیناتۆری کۆمارییەکانی وەک وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەرێوبەرایەتی دانۆڵد ترامپ پشتڕاستکردەوە.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سینات تەنها چەند کاتژمێرێک دوای دەستبەکاربوونی ترامپ بەڕێوەچوو و هەر 99 سیناتۆرەکە دەنگیان دا بە دانانی ڕوبیۆ وەک وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریکا.

ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا 100 ئەندامی هەیە، بەڵام جێگری سەرۆک کۆمار کە وەک سەرۆکی ئەنجومەن کاردەکات، بە شێوەیەکی ئاسایی بەشداری کۆبوونەوەکان ناکات.

بەم شێوەیە مارکۆ ڕوبیۆ یەکەم ئەندامی کابینەی دانۆڵد ترامپە کە دەنگی متمانەی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا وەربگرێت.

کاتژمێرێک پێش دانیشتنی سەرەکی ئەنجومەنی سینات، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەو ئەنجومەنە بە 22 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە سفر، دەستبەکاربوونی ڕوبیۆی پەسەند کردبوو.

مارکۆ ڕوبیۆ تەمەن 53 ساڵ، ڕەخنەگرێکی توندی چینە و لایەنگری ئیسرائیلە و هەروەها چەندین جار پشتیوانی خۆی بۆ کوردەکانی رۆژئاوا دەربڕیوە و دژی هێرشەکانی ئەردۆغان بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات لێدوانی داوە.

ناوبراو لە میانەی پرۆسەی پەسەندکردنی وەک وەزیری دەرەوە لەلایەن ئەنجومەنی سیناتەوە پرسیاری لێکرا سەبارەت بە کوردی سوریا، ئەویش دووپاتی کردەوە پشتیوانی لە کوردەکانی سوریا دەکات، بە تایبەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شەڕی دژی داعش.

کاندید بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: بەڵێ بە دڵنیاییەوە پشتیوانی لە کوردی سوریا دەکەم
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:33 0:00

ناوبراو هەروەها ڕەخنەگرێکی سەرسەختی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی سینات ڕایگەیاند کە ئەو پیاوە ئایینیانەی حوکمڕانی ئێران دەکەن نوێنەرایەتی گەلی ئێران ناکەن.

ڕوبیۆ کە کوڕی خێزانێکی کۆچبەری کوباییە، داوای ڕێوشوێنی توندتر دەکات بەرامبەر کوبا و هاوپەیمانەکانی بەتایبەت حکومەتی نیکۆلاس مادۆرۆ لە ڤەنزوێلا.

ڕوبیۆ ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە ئەنجومەنی سینات قسەی کرد و لە نێوان شتەکانی تردا بەڵێنی دا سیاسەتێکی دەرەکی بەهێز لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا بگرێتەبەر و هەروەها هۆشداریدا لەوەی کە ئەمەریکا دەبێت ڕێبازەکەی بگۆڕێت بۆ ئەوەی زیاتر وابەستەی چین نەبێت.

هەروەها وتی سیاسەتی ئەمەریکا دەبێت کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا بێت و وتیشی بۆ گەیشتن بە هەر ڕێککەوتنێک، دەبێت هەم مۆسکۆ و هەمیش کیێڤ بە ئیمتیازاتێک بدەن.

وتیشی ئۆکرانیا پێویستە دەستبەرداری ئامانجەکەی بێت کە داوا دەکات هەموو ئەو خاکەی لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا ڕووسیا دەستی بەسەردا گرتووە، بۆی بگەڕێتەوە.

مارکۆ ڕوبیۆ یەکەم کەسی لاتینییە کە وەک وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کاری کردووە.

XS
SM
MD
LG