Accessibility links

وەزیری گواستنەوەی عێراق دەڵێت ڕۆژی دووشەممه گەشته ئاسمانییەکان بۆ لوبنان دەست پێدەکەنەوە


میدیای فەرمی عێراق ڕایگەیاند، عێراق ڕێگە بە هێڵی ئاسمانی نیشتمانی دەدات گەشتەکانی بۆ لوبنان دەستپێبکاتەوە، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگە گەشتەکانی ڕاگرت.

هێڵی ئاسمانی عێراقی لە 8 ی مانگی دوازدە گەشتەکانی بۆ لوبنان ڕاگرت، بەهۆی نیگەرانییە ئاسایشییەکان سەبارەت بە بارودۆخی سوریای دراوسێ.

سەرهەڵداوانی سوریا لە 8 ی مانگی دوازە دەستیان بەسەر دیمەشقدا گرت و کۆتاییان بە دەسەڵاتی دەیان ساڵەی بەشار ئەسەد هێنا و دوای زیاتر لە 13 ساڵ شەڕی ناوخۆ بەرەو ڕووسیا هەڵات.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG