Accessibility links

هێرشی بارهەڵگرێک بۆ سەر وێستگەیەکی پاسەکان لە ئیسرائیل


پۆلیسی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە،27ی مانگی دە ڕایدەگەیەنێت بەدواداچوون بۆ هێرشی شۆفێری بارهەڵگرێک دەکات وەک ڕووداوێکی تیرۆریستی کە هێرشی کردووەتە سەر وێستگەیەکی پاسی ئەو وڵاتە و یەک کەسی کوشتووە و نزیکەی 40 کەسی دیکەش بریندار بوون.

شۆفێرێکی بارهەڵگرێک لە وێستگەیەکی پاس لە باکوری تەلئەڤیڤ بەسەر کۆمەڵێک کەسدا دەڕوات و شایەتحاڵەکان بە میدیاکانی ئیسرائیلیان وتووە، لە کاتی دابەزینی خەڵکەکە لە نێو پاسێکدا کە گەیشتووەتە وێستگەکەی، لەناکاو بارهەڵگرەکە بە خێرایەکی زۆر خۆی بەناو خەڵکەکەدا کردووە و بەسەر دەیان کەسدا ڕۆیشتووە.

میدیا ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاندووە کەسێکی مەدەنی لەو شوێنە تەقەی لە شۆفێری بارهەڵگرەکە کردووە و کوشتوویەتی. ناسنامەی شوڤیرەکە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام میدیاکان ڕایانگەیاندووە عەرەبی فەلەستینی بووە.

میدیاکانی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسانی ئەمنیەوە نووسیویانە بەو هۆیەوە یەک کەس کوژراوە و لانیکەم 40 کەسی دیکەش بریندار بوون کە بەلانیکەمەوە دە کەسیان باری تەندروستییان جێگیر نییە.

هاوکات سەرچاوە فەلەستینییەکان باس لەوە دەکەن کە شەش کەس لەو ڕووداوەدا کوژراون و 50 کەسیش بریندار بوون.

سەرچاوە/رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG