ژنێکی هۆڵەندی کە لە ساڵی 2015 پەیوەندی بە داعشەوە کردبوو، ڕۆژی دووشەممە لە هۆڵەندا دادگایی کرا، بە تۆمەتی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بەهۆی بە کۆیلەکردنی دوو ژنی ئێزدی لە سوریا.
حەسنا عەرەب تەمەن 33 ساڵ، ڕووبەڕووی تۆمەتی بەشداریکردن لە کۆیلایەتی وەک تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی دەبێتەوە، لە کاتێکدا دوو ژنی ئێزدی وەک کۆیلەی ناوماڵ ڕاگرتووە، لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2016 کە لەگەڵ کوڕە بچووکەکەی و هاوسەرە چەکدارە داعشەکەی لە شاری ڕەقە دەژیا.
هۆڵەندا دووەم وڵاتە کە کەسێکی ئەندامی داعش بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دژی ئێزدییەکان دادگایی دەکات.
لە دۆسیەکانی پێشوودا ئەڵمانیا دوو ئەندامی ئەو گرووپەی بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگی دژی ئێزدییەکان سزا دا.
هەروەها عەرەب تۆمەتبارکراوە بە ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لە ساڵی 2015 هەتا 2022 و مەترسی خستنە سەر کوڕە تەمەن 4 ساڵەکەی و بردنی بۆ ناوچەیەکی جەنگ.
ئەو ژنە ڕۆژی دووشەممە بە دادگای ڕاگەیاند کە لە هۆڵەندا هەستی بە نامۆبوون و خەمۆکی کردووە و لە ساڵی 2015 چووەتە سوریا بۆ ژیانێکی نوێ بەڵام پەیوەندی بە داعشەوە نەکردووە.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز