Accessibility links

لە هەر هەشت ژن یەکێکیان پێش هەژدە ساڵی تووشی دەستدرێژی یان گێچەڵی سێکسی دەبێتەوە

بەپێی ئامارەکانی یونیسێف، یەکەم خەمڵاندنی جیهانی و ناوچەیی سەبارەت بە توندوتیژی سێکسی دژی منداڵان ئاشکرای دەکات کە زیاتر لە 370 ملیۆن کچ و ژن کە ئەمڕۆ لە ژیاندان، پێش تەمەنی 18 ساڵان تووشی دەستدرێژی یان گێچەڵ و ئازاری سێکسی بوونەتەوە.

زۆرترین ژمارەی تۆمارکراوی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە ئەفریقادایە کە 79 ملیۆن کچ و ژن دەگرێتەوە کە یان لە منداڵیدا دەستدرێژییان کراوەتە یان ڕووبەڕووی ئازاری سێکسی جەستەیی بوونەتەوە.

دوای ئەفریقا، ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە 75 ملیۆن کەس و ئاسیای ناوەڕاست و باشوور بە 73 ملیۆن کەس لە پلەی دووەم و سێیەمدان.

بەپێی ئاماری یونیسێف، زۆربەی توندوتیژی سێکسی منداڵان لە تەمەنی نەوجەوانیدا ڕوودەدات، بەتایبەتی لە نێوان تەمەنی 14 بۆ 17 ساڵیدا.

ئەم ڕاپۆرتە کە لە 10ی مانگی دە و ڕۆژێک پێش ڕۆژی جیهانی کچ بڵاوکراوەتەوە، ڕادەی ئەم جۆرە توندوتیژییە لە دژی کچانی نەوجەوان لە سەرانسەری جیهاندا نیشان دەدات.

توێژینەوەکە هەروەها هۆشیاری لەسەر جۆرەکانی توندوتیژی سێکسی "بێ بەرکەوتن"( non-contact) بەرز دەکاتەوە، وەکو دەستدرێژی سێکسی بە شێوەی ئۆنلاین یان زارەکی و دەشڵێت ئەگەر ئەم شێوە لە توندوتیژییەش لەبەرچاو بگیرێن، ئەوا ژمارەی ئەو کچ و ژنانەی کە تووشی حاڵەتی ئازاری سێکسی بوونەتەوە، ژمارەکەیان بۆ 650 ملیۆن کەس لە جیهاندا بەرز دەبێتەوە.

سەرچاوە/فرانس٢٤

This item is part of
XS
SM
MD
LG