Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت جەنگێکی بەرفراوان ڕێگە ڕاستەکە نیە بۆ گەڕانەوەی خەڵک بۆ ماڵەکانیان لە باکوری ئیسڕائیل

وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جۆن کیربی
وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جۆن کیربی

وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جۆن کیربی دەڵێت ئیسڕائیل لە توانایدا نابێت بە پارێزراویی خەڵکەکە بگەڕێنێتەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان لە باکووری وڵاتەکە لە ڕێی هەڵگیرساندنی جەنگێکی بەرفراوانەوە لەگەڵ حزبولا یاخود ئێراندا.

ڕۆژی یەکشەممە ئیسڕائیل لە ئامانجی زیاتریدا لە لوبنان و هێرشی ئاسمانی زیاتری کردە سەر حزبوڵا، ئەمەش دوای کوشتنی سەرکردەی گروپەکە سەعید حەسەن نەسڕوڵا. ئامانجی ئیسڕائیل ئەوەیە ناوچەکانی باکووری وڵاتەکە بپارێزێت لە ڕۆکێتەکانی حزبوڵا و گەڕاندنەوەی هەزاران ئاوارە بۆ ماڵەکانی خۆیان.

کێربی بە سی ئێن ئێنی وت " جەنگێکی بەرفراوان لەگەڵ حزبوڵا و بێگومان لەگەڵ ئێران ڕێگە ڕاستەکە نیە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە. ئەگەر دەتەوێت ئەو خەڵکانە بە پارێزراویی بگەڕێنیتەوە ئەوا ئێمە باوەڕمان وایە ڕێگەی دیبلۆماسی ئاڕاستە ڕاستەکەیە."

وتی ئەمەریکا چاودێری ئەوە دەکات بزانێت حزبوڵا چی دەکات لە هەوڵیدا بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکە لە سەرکردایەتییەکەیدا و " بەردەوامە لە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئیسڕائیلییەکاندا سەبارەت بە هەنگاوە ڕاستەکانی دواتر."

وتیشی پشتیوانی ئەمەریکا بۆ ئاسایشی ئیسڕائیل جێگیرە.

ڕۆژی شەممە ئێران وتی بەرگری لە بەرژەوەندییە نیشتیمانی و ئاسایشییەکانی دەکات بەڵام هیچ وردەکارییەکی نەدا. هەروەها داوای کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد سەبارەت بە کارەکانی ئیسڕائیل.

کێربی وتی " ئەو قسانەمان بیستووە کە لە ئێرانەوە دەکرێن. سەیر دەکەین و بزانین چی دەکەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG