سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی تورکیا ڕایگەیاندووە، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە بۆ یەکەم جار لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی نافەڕمی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسڵ دەکات.
تورکیا لە ساڵی 1999ەوە کاندیدی یەکێتی ئەوروپایە و لە ساڵی 2005 دەستی بە دانوستانەکانی ئەندامێتی کردووە، بەڵام ساڵانێکە پرۆسەکە چەندین لاوە چەقی بەستووە.
ئانکەرە و برۆکسل پەیوەندییەکی هەندێکجار پڕ لە کێشەیان هەیە، لە کاتێکیشدا یەکێتی ئەوروپا پشتی بە تورکیا بەستووە بۆ نیشتەجێکردنی کۆچبەرانی سوریا، بەڵام لە نزیکبوونەوەی لە یۆنان و دورگەی دابەشکراوی قوبرس لەگەڵ تورکیادا بەریەککەوتنیان هەیە.
هەروەها برۆکسل نیگەرانە لە تۆماری مافەکانی مرۆڤی تورکیا، بەتایبەتی دوای هەوڵی کودەتایەکی شکستخواردوو کە پاشان بووە هۆی بە ئامانجگرتنی نەیارانی حکومەت بە شێوەیەکی بە کۆمەڵ.
سەرچاوە دیپلۆماسییەکەی تورکیا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، "بانگهێشتی یەکێتی ئەوروپا (بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکە) بە گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ دەزانین سەبارەت بە داواکانمان بۆ بوژاندنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا".
ئانکەرە هیوادارە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە یارمەتیدەر بێت لە کردنەوەی کەناڵەکانی دیالۆگ.
بڕیارە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاا لە برۆکسل لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکێتی ئەوروپا کۆببێتەوە کە بریتین لە جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئۆلیڤەر ڤارهێلی کۆمیساری فراوانکردنی یەکێتی ئەوروپا.
ئەو سەرچاوە دیپلۆماسییە وتیشی "هاوکاتی ئاستەنگە ناوچەیی و جیهانییەکاندا، پەیوەندییەکان باشتر بکرێن لە بەرژەوەندی هەردوولا دەبێت.
گوتیشی"هەڵوێستی ڕوونی تورکیا سەبارەت بە پرسی قوبرس جارێکی دیکە بۆ لایەنی یەکێتی ئەوروپا ڕوون دەکرێتەوە."
سەبارەت بە قوبرس، یەکێتی ئەوروپا دژی داواکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی وەستاوەتەوە و دەیەوێت ئانکەرە ڕێگە بە دانوستانی نوێ بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان بدات.
قوبرس ئەندامی یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی 1974 دابەش بووە کاتێک هێزەکانی تورکیا باکووری وڵاتەکەیان داگیرکرد لە کاردانەوە بە کودەتایەکی سەربازی کە لەلایەن حوکمڕانی ئەوکاتە کە لە یۆنان دەسەڵاتی هەبوو.
دەوڵەتبوونی ئەو کۆمارەی کە سەرکردەکانی قوبرسی تورک لە ساڵی 1983دا ڕایانگەیاندبوو، تەنیا لەلایەن ئانکەرەوە دانپێدانراوە.
هەروەها دانوستانەکانی فیدان لەگەڵ هاوتا ئەوروپیەکانیدا لەسەر گومرگ و سووککردنی یاساکانی ڤیزە بۆ هاووڵاتیانی تورکیا دەبێت.
بڕیاریشە وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ هاوتا یۆنانییەکەی جۆرگۆس جیراپێتریتس کۆببێتەوە.
سەرچاوە: فرانس پریس