Accessibility links

هەشت وەزیری دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا داوای سنووردارکردنی دیپلۆماتە ڕووسیاییەکان لە یەکێتی ئەوروپا دەکەن


هەشت وەزیری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا داوایان لە جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەوروپا کردووە، هاتوچۆکانی دیپلۆماتکارانی ڕووسیایی بۆ یەکێتی ئەوروپا سنووردار بکرێت.

وەزیرەکان لە نامەکەیاندا دەڵێن، نابێ دیپلۆماتکارانی ڕووسیا بتوانن بە ئازادی سەردانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بکەن و پێویستە سەردانەکانیان سنوورداربێت.

لە نامەکەدا کە 11ی مانگی شەش ناردراوە، باس لەوەش دەکات کە دیپلۆماتکارە باوەڕپێکراوەکانی ڕووسیا و ئەوانەی پاسپۆرتی خزمەتگوزارییان هەیە دەتوانن بە ئازادی لە ناوچەی شنگن گەشت بکەن، ئەمەش کارئاسانی بۆ چالاکییە زیانبەخشەکان دەکات.

وەزیرەکان لە نامەکەدا ئاماژەیان بەوەش کردووە، هەواڵگری و پڕوپاگەندە کاری تێکدەرانە "ئەرکی سەرەکی زۆرێک لە دیپلۆماتکارانی ڕووسیا لە یەکێتی ئەوروپا" و ئاماژە بەوە دەکەن کە هەرچەندە هەندێکیان سنووردارکراون، بەڵام هەڕەشەکانیان بەردەوامە.

وەزیرەکان دەشڵێن ئەم جۆرە ڕێوشوێنانە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان دەگونجێن، بە تایبەتی ئاماژەیان بە ڕێککەوتننامەکانی ڤیەننا بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسی و کونسوڵگەرییەکان کردووە.

ئەم نامەیە لەلایەن وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک،دانیمارک، ئیستۆنیا، لاتڤیا، لیتوانیا، هۆڵەندا، پۆڵەندا و ڕۆمانیاوە نێردراوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG