Accessibility links

ئاگرکەوتنەوە لە باڵاخانەیەکی کوەیت دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی 49 کرێکاری بیانی


ئاگر لە باڵەخانەیەکی باشووری کوێت کە شوێنی نیشتەجێبوونی کرێکارانی بیانی بووە، دەکەوێتەوە و تێدا لانیکەم 49 کەس گیان لەدەستدەدەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی کوەیت، ئەم ڕووداوە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 12ی مانگی شەش لە شاری ئەلمونقاف ڕوویداوە.

بەرپرسێکی باڵای پۆلیسی کوێت بە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە "ئەو باڵاخانەیە ئاگرەکەی تێدا ڕوویداوە، شوێنی نیشتەجێبوونی کرێکاران بووە کە ژمارەیەکی زۆریشیان لەو شوێنە نیشتەجێبوون و ژمارەیەک لەو کەسانە ڕزگار بوون، بەڵام ژمارەیەکی زۆریشیان بەهۆی هەڵمژینی گاز و دووکەڵی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ناوبراو بێ ئەوەی ئاماژە بە ناسنامەی خاوەن کارەکە یان ڕەگەزنامەی کرێکاران بکات، وتی کە ئێمە هەمیشە هۆشداری دەدەین سەبارەت بە قەرەباڵغی ئەو باڵاخانانەی کە کرێکاران تێیدا نیشتەجێن.

شێخ فەهەد یوسف سعود ئەلسەباح، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوەیت، خاوەن باڵەخانەکەی بە سەرپێچیکردن لە یاسا و چاوچنۆکی تۆمەتبار کردووە و ڕایگەیاندووە ئەو هۆکارانە بوونەتە هۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە.

دەسەڵاتدارانی کوەیت دەڵێن ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی بەردەوامە.

سەرچاوە/ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG