Accessibility links

سەرکردەکانی ڕۆژئاوا یادی 80 ساڵەی شەڕی نۆرماندی دەکەنەوە


جۆو بایدن لە مۆنۆمێنتی سەربازەکانی ئەمەریکا لە نۆرماندی یادی 80 ساڵەی شەڕی نۆماندی دەکاتەوە 6ی شەشی 2024
جۆو بایدن لە مۆنۆمێنتی سەربازەکانی ئەمەریکا لە نۆرماندی یادی 80 ساڵەی شەڕی نۆماندی دەکاتەوە 6ی شەشی 2024

سەرکردەکانی ڕۆژئاوا ڕۆژی پێنجشەممە لە کەناراوەکانی باکووری فەرەنسا، یادی تێپەڕبوونی 80 ساڵیان بەسەر هێرشە کوشندەکەی نۆرماندی بۆ ڕزگارکردنی ئەوروپا لە داگیرکاری نازی، کە بە دی-دەی ناسراوە کردەوە.

ئەم یادە لە کاتێکدایە زیاتر لە دوو ساڵە شەڕێکی تر ئەوروپای گرتووەتەوە پاش ئەوەی ڕووسیا هێرشی داگیرکاری کردە سەر ئۆکرانیا.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا و شا چارڵزی سێهەمی بەریتانیا و جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بە نوێنەرایەتی زلهێزەکانی هاوپەیمانان ڕێزیان لە قوربانییە بێئەندازەکانی دەیان هەزار سەرباز گرت لە کەنارئاوەکانی نۆرماندی کە زۆربەیان زۆر دووربوون لە ماڵەکانیانەوە لە بەرامبەر هێرشە توندەکانی ئەڵمانیا بوون.

شا چارڵی سێیەم لە مۆنۆمێنتی ڤێر سوور مێر، کە بەسەر کەناری زێڕیندا دەڕوانێت ، یەکێک لە شوێنەکانی کە هێزەکانی بەریتانیا لێی نیشتنەوە گوتی " ئێمە ئێمە ئەو وانەیەمان بیر دێتەوە کە دووبارە و سێبارە، لە سەرانسەری دەیان ساڵدا هاتووەتەوە بەردەممان، گەلانی ئازاد دەبێ پێکەوە بوەستن بۆ دژایەتیکردنی ستەمکاری."

گوتیشی "با دوعا بکەین قوربانییەکی لەو شێوەیە پێویست ناکات جارێکی تر بدرێتەوە".

جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند، لە مەڕاسیمی یادی ئەمڕۆژە لە کەنەدا گوتی پێویستە جیهان بەردەوام بێت لە بەرگریکردن لە دیموکراسی.

ئەو گوتی " ئەمڕۆش هێشتا دیموکراسی لەژێر هەڕەشەدایە. لە ژێر هەڕەشەی ئەو ستەمکارانەدایە کە جارێکی تر دەیانەوێت سنوورەکان سنوورەکان دابڕێژنەوە."

گوتیشی "شێوازی ژیانمان بە ڕێکەوت ڕووی نەداوە، بەبێ هەوڵیش بەردەوام نابێت".

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و جیل بایدنی هاوسەری لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و بریگیت ماکرۆنی هاوسەری لە یادی هەشتا ساڵەی شەڕی نۆرماندی
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و جیل بایدنی هاوسەری لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و بریگیت ماکرۆنی هاوسەری لە یادی هەشتا ساڵەی شەڕی نۆرماندی

'پابەندبوون بە یادکردنەوە'.

لە کاتێکدا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بەشداری دەکات لە مەراسیمێکی نێودەوڵەتی لە نۆرماندی لەگەڵ سەرکردەکانی ڕۆژئاوادا، ڕووداوەکان پاشخانێکی سیمبولیکی گەورە بۆ دانوستانەکان دەڕەخسێنن کە چۆن ئۆکرانیا دەتوانێت دوای پێشڕەوییەکانی ڕووسیا خۆی بەهێز بکاتەوە.

تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی ڕووسیایی بانگهێشت نەکراوە، ئەمەش هێمایەکە بۆ ئەوەی کە مۆسکۆ لە دەرەوەی ڕۆژئاوا دەبینرێت دوای ئەوەی لە ساڵی 2022دا هێرشە داگیرکارییەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد، سەرەڕای بەشدارییەکی یەکلاکەرەوەی سۆڤیەت لە شکستپێهێنانی نازی لە جەنگی جیهانی دووهەمدا.

زۆرترین لە میوانی بۆنەکە ئەو سەربازە دێرینانەن کە لە ژیاندا ماون. پێشبینی دەکرێت نزیکەی 200 کەس بێت، ژمارەیەک کە ساڵانە کەم دەبێتەوە و زۆربەیان تەمەنیان لانیکەم لە کۆتاییەکانی نەوەدەکاندان و هەندێکیان تەمەنیان لە 100 ساڵ زیاترە. ڕەنگە ئەمە دوا ساڵیادی گەورەی دی- دەی بێت کە بتوانن بەشداری تێدا بکەن.

سیسیل نیوتنی سەربازی دێرینی بەریتانی کە لە یادی بەریتانی لە ڤێر سور مێر قسەی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس کرد، دڵگرانە بەوەی ئەو هەموو گەنجە لەو شەڕەدا کوژران.

نیوتنی تەمەن 100 ساڵ گوتیشی "هەموو ئەوانەی کە لە شەڕەکەدا بەشداربوون هەمیشە لەگەڵم دەبن، لەگەڵ ئێمە دەبن، ئێستا دەتوانم بیانبینم".

شا چارڵز ئاماژەی بەوەدا کە سەربازە دێرینەکان ژمارەیان کەمتر دەبێتەوە بەڵام زیادی گوتیشی "ئەرکی ئێمە ئەوەیە بیرمان نەچێت لە پێناوچیدا وەستان، و چییان بۆ هەمووان بەدەستهێنا کە گرنگییەکەی هەرگیز کەم نابێتەوە."

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە مەراسیمەکەی بەریتانیادا، گوتی " هیچ کەسێک لێرە لە فەرەنسا ناتوانێت قوربانیدانی ئێوە لەبیر بکات."

بایدن کە لە ساڵی 1942 لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووهمدا لەدایکبووە، چاوەڕوان دەکرا ئەمەریکا وەک بەرگریکارێک لە دیموکراسی و هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکان بەرزبکاتەوە، ئەمەش لە سەردانێکی دەوڵەتییدا کە تا یەکشەممە بەردەوام دەبێت، بەرامبەر بە دۆناڵد ترەمپ ڕکابەری هەڵبژاردنەکانی خۆی بەراورد بکات.

بایدن، کە لە ساڵی 1942 لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا لە دایک بووە، ئامانجی تیشک خستنە سەر ئەمەریکا وەک بەرگریکاری دیموکراسی و هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکان بوو لە سەردانەکەیدا کە تا یەکشەممە بەردەوام دەبێت، تا خۆی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ ڕکابەری هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەراورد بکات.

ئەو لەگەڵ یەک بەیەکی ڕزگاربوانی شەڕەکە لە مۆنۆمێنتی قوربانییەکانی ئەمەریکا کۆبووەوە.

یەکێک لە سەربازە دێرینەکانی شەڕی نۆرماندی لە یادی هەشتا ساڵەی شەڕەکە
یەکێک لە سەربازە دێرینەکانی شەڕی نۆرماندی لە یادی هەشتا ساڵەی شەڕەکە

جێی باسە ماکرۆن پێشتر هەوڵی شکاندنی تابووەکانی داوە بە ڕەتکردنەوەی ئەوەی کە نەیگوتووە هێز نانێریت بۆ ئۆکرانیا ، هەڵوێستێک کە هەندێک لە هاوپەیمانەکانی یەکێتی ئەوروپای نائارام کرد.

بەڵام لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا گۆڕانکاری ڕوویداوە، ڕۆژئاوا ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە ئۆکرانیا بدات ئەو چەکانەی کە ڕۆژئاوا دابینی کردووە بۆ لێدانی ئامانجەکانی ڕووسیا بەکاربهێنێت، فەرەنساش پاڵپشتی بۆ جێگیرکردنی ڕاهێنەری سەربازی ئەوروپی لە ئۆکرانیا دەکات.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ دەزگا هەواڵییە بیانییەکاندا لە سانت پترسبۆرگ، باسی لە بانگهێشتنەکردنی ڕووسیا کرد و گوتی "با بەبێ ئێمە ئاهەنگ بگێڕن".

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتی سۆڤیەت لە جەنگی جیهانی دووهەمدا نزیکەی 27 ملیۆن هاووڵاتی مەدەنی و سەربازی لەدەستداوە و وتی "ئەوان خۆیان لە بانگهێشتکردنی ڕووسیا دەدزنەوە کە جێنشینی یاسایی یەکێتی سۆڤیەتە کە زیانێکی وەها گەورەی بەخۆیەوە بینیوە."

XS
SM
MD
LG