Accessibility links

لاریجانی، لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتی ئێراندا

عەلی لاریجانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی شورای ئێران ناوی خۆی تۆمار کرد بۆ هەڵبژاردنەکەی مانگی داهاتووی سەرۆکایەتی ئێران.

بەپێی یاسای ئێران دەبووایە ساڵی 2025 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بکرایە، بەڵام مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی، لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیدا، وەهای کرد هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی ئێران پێشبخرێت.

ڕۆژی 19ی مانگی 5، هەلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی لە ناوچەیەکی شاخاوی نزیک لە سنوری ئازەربایجانەوە کەوتە خوارەوە.

وەزارەتی ناوخۆی ئێران لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەستیکردووە بە تۆمارکردنی ناوی ئەوانەی خۆیان کاندید دەکەن بۆ سەرۆکایەتی ئێران و ڕۆژی دووشەممەش دوا وادیە ناونوسکردنە.

لاریجانی، تەمەن 66 ساڵ کە ڕوانینەکانی لەسەر سیاسەتی دەرەوەیی تا ئەندازەیەک بە میانڕەو دەبینرێت لە ئێراندا، بە ڕۆژنامەوانانی وتووە "ئەرکە سەرەکییەکانی بریتی دەبن لە چارەسەرکردنی سزاکانی ئەمەریکا و هەروەهاش پەرەپێدانی ڕەوشی ئابوری ئێران."
هەرچۆنێک بێت لە سیستەمی هەڵبژاردنەکانی ئێراندا دەبێت ئەنجومەنی نیگەهبان، یەک بە یەکی کاندیدەکان پەسەند بکات.

عەلی لاریجانی لە ساڵی 2021دا خۆی کاندید کرد بۆ سەرۆکایەتی ئێران بەڵام ئەنجومەنی نیگەهبان کاندیدبوونەکەی لاریجانییان ڕەتکردەوە و بە گونجاویان نەزانی بۆ ئەو پۆستە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG