Accessibility links

پۆلیسی سوید لێکۆڵینەوە لە دۆسێیەکی تاوانی ڕق و کینە دەکات


پۆلیسی سوید ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە تاوانی ڕق و کینە دەکەن، دوای ئەوەی کەسێکی نەناسراو بەرازێکی مراداربووەوەی لە دەرەوەی مزگەوتێک لە باشووری سوید فرێداوە.

پۆلیسی ناوچەکە لە ماڵپەڕی فەرمیدا نووسیویەتی کەسێک "بەرازێکی فڕێدراوەتە بەردەم مزگەوتەکە".

پۆلیسی ڕایشیگەیاندووە "سکاڵاکە بە ئاژاوەگێڕی لە دژی گرووپێکی نژادی دادەنرێت، بەڵام ڕەنگە دواتر گومانی دیکە سەرهەڵبدات".

سەرۆکی ئەو دامەزراوەیەی کە مزگەوتەکەی شاری سکۆڤدە بەڕێوەدەبات، سماجۆ سەهات بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، دواتر دەرکەوتووە کە ئەو ئاژەڵەی کە مرداربوبۆوە بەرازی کێوی بووە.

گوتیشی: "ئەم بەیانییە هاتم بینیم، مرداربوبۆوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "کەسێک بە ئۆتۆمبێلێک هاتووە و فڕێیداوەتە بەردەم مزگەوتەکە، نازانین کێ بووە بەڵام بە کامێرای چاودێری گیراوە".

سەهات ئاماژەی بەوەشکرد، لەم دواییانەدا هیچ هەڕەشەیەک لە دژی مزگەوتەکە نەبووە، کە ساڵێک لەمەوبەر کراوەتەوە.

وتیشی " کاتێک باس لەوە دەکرێت کە بۆچی کەسێک ئەم کارە دەکات، تەنها دەتوانین پێشبینی بکەین."

مزگەوتەکە بە گوتەی سەهات نزیکەی هەزار ئەندامی هەیە.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG