Accessibility links

نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات


سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکاتەوە بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی.

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕایگەیاندووە ڕۆژی سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات.

دڵشاد شەهاب دەشڵێت بارزانی "لەگەڵ محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پرسە هاوبەشەکانیان تاوتوێ دەکەن."

بارزانی لە سەرەتای مانگی ڕابردووشدا سەردانی بەغدای کرد و لەوێ لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە سیاسییەکاندا کۆبووەوە.

دواین جار ڕۆژی 27ی مانگی چوار نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی ئیتیلافی ئیدارەی دەوڵەت سەردانی بەغدادی کرد و چەندین دیداری سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجامدا.

لە میانی کۆبوونەوەکانیدا، سەرۆکی هەرێم جگە لە دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ هەریەک لە فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و چەند بەرپرسێکی تردا کۆبووەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، کە لە دەمی ئەو سەردانەدا بڵاو کرایەوە، لە دیدارەکاندا نێچیرڤان بارزانی باسی "بودجه‌ و شایسته‌ دارایییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، پشتیوانی له‌ جێیه‌جێکردنی ڕێککه‌وتنه‌ سیاسییه‌کان و کارنامه‌ی حکوومه‌تی عێراقی فیدراڵ، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان" و چەندین بابەتی تری کردووە.

نزیکەی هەفتەیەک پاش ئەو سەردانەشی بارزانی لە 5ی مانگی پێنج سەردانی تارانی کرد و لەوێش لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە کۆبووەوە.

XS
SM
MD
LG