Accessibility links

یەکەم ڕۆژی جەژن لە غەززە


"نە جلوبەرگی نوێ دەپۆشین، نە پێڵاوی نوێمان هەیە لەپێی بکەین، نە شیرینی هەن بیبەخشینەوە، هەربۆیە ئەمڕۆ کە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، وەک ڕۆژێکی ئاساییە و هیچی تر." دانیشتوانی غەززە دەشڵێن "هیچ خۆشییەک بە ڕوخساری خەڵکەوە نابینیت پاش ئەوەی زۆربەی دانیشتوانی کەرتی غەززە، ناچاربوون زێدی خۆیان جێبهێڵن بەهۆی شەڕەوە."

ئاوارەکانی غەززە، لە ڕەوشێکی قورسدا ژیان بەسەر دەبەن، خواردن و ئاوی خواردنەوەیشیان زۆر کەمە، شوێنی داڵدەدانیش بە هەمان شێوە خراپە. نەتەوە یەکگرتووەکان لەم ماوەیەی ڕابردوودا ئاگاهی دەدا سەبارەت بە خراپیی ڕەوشی مرۆیی لە کەرتی غەززە و بەتایبەتیش لە ئۆردوگاکانی ئاوارەکاندا.

مازن ئەلمەدهون، لە ئۆردوگای عەشوائی، لە هەرێمی دێرولبلح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە بە کەناڵی ئەلحوڕە دەڵێت "لە دەوارەکەم نەچوومەتە دەرێ تەنانەت بۆ نوێژی جەژنیش، چونکە لە هیچ شوێنێک هەست بە پارێزراوی ناکەم."

مازن دەڵێت لە هەموو گردبوونەوەیەک دەترسێت "دەترسم لە مزگەوتیش نوێژەکانم بکەم، شەش مانگە نەچوومەتە مزگەوت بۆ نوێژکردن."

مازن لەوبڕوایەدایە دەبووایە شتێکی بکردایە لە پێناو چوار منداڵەکەیدا "لەگەڵ هەموو ئەم ڕەوشە پڕ مەترسییەدا، بۆ بەسەربردنی کاتێکی ئاسودە هاتینە سەر دەریا، ئەوە کەمترین شتێکە بۆ منداڵەکانمی دابین بکەم تا هەست بە سروتی جەژن بکەن."

هەندێکی تریش دەڵێن لەناو دەوارەکاندا ژیان بەسەردەبەن و لەناو ماڵەکانی خۆیاندا نین،دەڵێن "ئیتر جەژنی چی کە دڵمان خۆش نییە."

شەش مانگە، شەڕ لە غەززە بەردەوامە پاش ئەوەی هێزەکانی حەماس لە ڕۆژی 7ی مانگی 10ی ڕابردوودا هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل.
لەو هێرشەی حەماسدا نزیکەی 1200 کەس کوژران و زۆربەیشیان خەڵکی سیڤیل بوون و ژن و منداڵیش لەنێو کوژراوەکاندا هەبوون.

وەک بەرسڤێکیش بۆ ئەو هێرشە، ئیسرائیل پەیمانی خۆی ڕاگەیاند بۆ لەناوبردنی بزوتنەوەی حەماس و لەوکاتەشەوە بۆردومان کردن و هێرشی زەمینی دەستپێکرد بۆسەر کەرتی غەززە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە کە بەشێکە لە حکومەتەکەی حەماس، لەوەتای ئەو هێرشانەی ئیسرائیل دەستیانپێکردووە، زیاتر لە 33 هەزار فەلەستینی کوژراون، نزیکەی 76 هەزار کەسیش بریندارن.

جەژن لای فەلەستینییە ئاوارەبووەکان لە ڕەفەح
please wait

No media source currently available

0:00 0:01:11 0:00

XS
SM
MD
LG