کاربەدەستان دەڵێن بوومەلەرزەیەک کە هێزەکەی 4.8 بوو ئەمڕۆ هەینی لە شاری نیویۆرکی دا. بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی نیویۆرک ڕایگەیاندووە، هیچ ڕاپۆرتێکی سەرەتایی لەبارەی زیانگەیاندن نەبووە.
بەپێی زانیارییەکان، بوومەلەرزەکە باڵەخانەکانی شاری فیلادلفیا، نیوجرسی، شاری نیویۆرک و وێستچێستەری نیویۆرکی هەژاندووە. ناوەندی بوومەلەرزەکە لە نزیک وێستگەی وایت هاوسی ویلایەتی نیوجرسی بووە.
تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی ئەگەری برینداربوون و زیانەکان نەخراوەتەڕوو. پارێزگاری نیویۆرک ڕایگەیاند بوومەلەرزەکە لە سەرتاسەری نیویۆرک هەستی پێکراوە.
پارێزگاری نیویۆرک گوتیشی "تیمەکەم هەڵسەنگاندن بۆ کاریگەرییەکان و هەر زیانێک دەکات کە ڕەنگە ڕوویدابێت و دواتر هەواڵەکان لەو بارەیە ڕادەگەیەنین."
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جان ئێف کێنێدی لە شاری نیویۆرک، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نیوئارک لیبرتی لە نیوجرسی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تورگود مارشال لە شاری بالتیمۆر هەموویان گەشتەکانیان بۆ دەرەوە ڕاگرتووە لەکاتێکدا کرێکاران پشکنینی ڕێڕەوەکانی فڕین دەکەن بۆ ئەگەری هەر زیانێک.
نوێدەکرێتەوە....