Accessibility links

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ئەستەنبوڵ 27 کەس گیانیان لەدەست دەدەن


ئۆفیسی فەرمانڕەوای ئەستەنبوڵ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، لە کاتی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یانەیەکی شەوانە لە ناوەڕاستی ئەستەنبوڵ ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە 27 کەس گیانیان لەدەست دا.

ئاگرکوژێنەرەوەکان و کارمەندانی دیکەی فریاگوزاری دەوروبەری دەرگای چوونە ژوورەوەی یانەکەیان گرتووە کە سوتاوە و دوکەڵی لێ بەرزبووەتەوە، کە دوو نهۆمی گرتووەتەوە لە ژێر بینایەکی نیشتەجێبوونی 16 نهۆمیدا لە ناوچەی گایرێتتەپەی ئەستەنبوڵ.

ئۆفیسی فەرمانڕەوای شارەکە دەڵێت "ئاگرەکە لە ژێرزەمینی باڵەخانە 16 نهۆمییەکەوە دەستیپیکردووە."

دەشڵێت جگە لەوانەی گیانیان لەدەستداوە باری تەندروستی کەسێکی دیکەش ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەیە.

یەڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، سێ داواکاری گشتی لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکە دەکەن و بڕیاری دەستگیرکردنی پێنج کەس دەرچووە.

سەرچاوە: فرانس پریس

XS
SM
MD
LG