Accessibility links

ڕوانگەی سوریا: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو داعش ژمارەیەک سەربازی حکومەتی سوریای کوشتووە


ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، چەکدارانی داعش لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ژمارەیەک سەربازی حکومەتیان کوشتووە کە دووانیان ئەفسەرن.

ئەم ڕێکخراوە کە بنکەکەی لە بەریتانیایە و پەیوەندی بە ژمارەیەکی زۆری چالاکوانان لە ناو سوریا هەیە، دەڵێت ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 26 ی مانگی سێ، 8 سەربازی فیرقەی 11 لەشکری سوریا کە یەکێکیان پەلەکەی نەقیب بوو، کاتێک لە ناوچەی کوباجیب بەرەو شاری دێرزور ڕۆیشتوون کەوتوونەتە بۆسەی داعشەوە و ئێستا یەکلابووەتەوە هەموویانیان گولـلەباران کردوون.

ڕۆژی 27 ی مانگیش 6 سەربازی فیرقەی 4 کە یەکێکیان مولازمە، لە سەر ڕێگای تەدمر- سوخنە کەوتوونەتە بۆسەی چەکدارانی داعش و پاشان تەرمەکانیان لە کات و شوێنی جیاواز دۆزراونەتەوە.

لەم دوایـیانە هێرشی شانە نووستووەکانی داعش لە سوریا و عێراق زیادیانکردووە، بەڵام ناگەنە ئەو ئاستەی جێی مەترسی گەورە بن.

سەرچاوە/ ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ

XS
SM
MD
LG