Accessibility links

پاش داڕمانی پردێکی سەرەکی لە ئەمەریکا تیمەکانی فریاگوزاری بە دوای ڕزگاربواندا دەگەڕێن


تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری بەردەوامن لە گەڕان بە دوای ئەو 20 کەسەی کە پاش داڕمانی پردێکی گەورە لە شاری باڵتیمۆری ستانی مەریلاند، بێسەروشوێن بوون.

گرتە ڤیدیۆکانی کە بە موبایل گیراوە چەند بەشێکی پردی فرانسیس سکۆت کی دەریخستووە کە دەکەوێتە ناو ئاوی ڕووباری پاتاپسکۆ، دوای ئەوەی کەشتییەکی بارهەڵگری سینگاپوری بە ناوی داڵی لە نزیکەی کاتژمێر 5:30ی سەرلەبەیانی بە کاتی ناوەندی ئەمەریکا، لە ستوونێکی پردەکەی داوە.

دەسەڵاتداران دەڵێن لە کاتی پێکدادانەکەدا چەند ئۆتۆمبێلێک لەسەر پردەکە بوون.

بەرپرسانی فریاکەوتنی باڵتیمۆر دەڵێن تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری بەدوای لانیکەم 20 کەسدا دەگەڕێن کە پێدەچێت لەناو ئاوەکەدا بن.

کۆمپانیای سینەرجی مارین کۆرپ، بەڕێوەبەرانی کەشتیی دالی، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیان بەوەکردووە، کەشتییەکە لە ڕووداوەکەدا خۆی کێشاوە بە یەکێک لە ستوونەکانی پردەکە و سەرجەم تیمەکانی کەشتییەکە، لەنێویاندا دوو کەشتیوانەکەش سەلامەتن هیچ هەواڵێک لەبارەی برینداربوونی هیچ کەسێکەوە نەبووە .

پردەکەی کە 47 ساڵ لەمەوبەر دروست کراوە، درێژییەکەی 2.5 کیلۆمەترە، پردێکی سەرەکی ئەو شاڕێیەیە کە بە دەوری شاری باڵتیمۆردا دەسوڕێتەوە.

XS
SM
MD
LG