Accessibility links

زێلێنسکی دەڵێت لە سەرەتای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە تا ئێستا 31,000 سەربازمان کوژراون نەوەک 300,000


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زیلێنسکی دەڵێت لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە وڵاتەکەدا 31,000 سەربازیی ئۆکرانیا کوژراون.

زێلێنسکی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کیێڤ وتی ناتوانێت ژمارەی برینداران بدات چونکە ئەوە یارمەتی ڕووسیا دەدات لە پلانداناندا.

وتی " 31,000 سەربازی ئۆکرانیا لەم جەنگەدا کوژراون. نەک 300,000، نەک 150,000، سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن درۆ دەکات، بەڵام ئەمە هەر لە دەستدانێکی گەورەیە بۆ ئێمە."

ئۆکرانیا لە کۆتایی ساڵی 2022 ەوە باسی لە ژمارەی کوژراوەکانی نەکردووە لە نێو سەربازەکانیدا، دوایین جار لە کۆتایی ساڵی 2022 دا یاریدەدەری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا میخایلۆ پۆدۆلیاک وتی لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە 13,000 سەربازی ئۆکرانیا کوژراون.

ڕووسیا ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ڕاناگەیەنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG